بە وێنە.. بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك چوار كەس بوونە قوربانی

:: PM:04:56:18/02/2018 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی گشتیی نێوان شارۆكەی بەردەڕەش  و شارەدێی دارەتوو چوار كەس بوونە قوربانی.

ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی گشتیی نێوان شارەدێی دارەتوو - شارۆكەی بەردەرەش لە نزیك گوندی "بنینان" چوار كەس بوونەتە قوربانی و یەكێك لەو كەسانە گیانی لەدەست داوە.

زیاتر گوتی، ڕووداوەكە لە جۆری وەرگەران بووە و بەهۆی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەوە لەلایەن شۆفێرەوە رووداوەكە ڕوویداوە.

بەپێی ئامارەكانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆك تەنیا لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا لە سنوری پارێزگای دهۆك حەوت رووداوی هاتوچۆ روویداوە و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 10 كەس بوونەتە قوربانی.

بەردەڕەش/ نەوزاد هلوری











وشە - سه‌رخێڵ هاشم