له‌م دواییانه‌دا مه‌ی به كراسێكی هاوشێوه‌ی كراسه‌كه‌ی هه‌یفا وه‌هبییه‌وه ده‌ركه‌وت، به‌ڵام ئه‌م فه‌تحه‌ی ناو كراسه‌كه‌ی داپۆشیبوو.
مه‌ی عزه‌دین ئه‌كته‌ری ناسراوی میسری كه لای زۆربه‌ی خه‌ڵك به ڕۆڵی سه‌لما له فیلمی عومه‌ر و aسه‌لما ناسراوه، له‌م ڕۆژانه‌دا وێنه‌یه‌كی خۆی به كراسێكی سپی كه ئه‌ستێره‌ی ڕه‌شی تێدا بوو بڵاو كرده‌وه.
ئه‌م كراسه‌ی مه‌ی، هاوشێوه‌ی ئه‌و كراسه‌یه كه هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژی لبنانی ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته بۆ ئاهه‌نگێكی له‌دایكبوون وێنه‌ی پێوه بڵاو كردبووه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ری هه‌یفادا فهتحهیهكی گه‌وره له ڕانهكانییهوه بۆ خواره‌وه هه‌بوو، كه‌چی مه‌ی فه‌تحه‌كانی داپۆشیبوو.
له وێنه‌كانی مه‌ی دیاره به پشتێنێك كراسه‌كه‌ی به‌ستووه، تا ڕان و جه‌سته‌ی ده‌رنه‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش لای هه‌وادارانی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده به شتێكی نامۆ ده‌نگی دایه‌وه.
هه‌وادارانیان پێیان وایه، مه‌ی به‌م ڕه‌فتاره‌ی كه‌سایه‌تیی خۆی سه‌لماندووه كه نایه‌وێت به‌و شێوه ڕووته ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه، هه‌یفا گوێ به‌و شتانه نادات.