لەسەر داوای یەكێتی دوو ڕۆژنامەنووسی كورد له‌ كه‌ركووك گیران

:: PM:07:12:20/03/2018 ‌

كەمێك پێش ئێستە لەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق دوو پەیامنێری كەناڵێكی كوردی دەڕفێنن و تاوەكو ئێستە چارەنووسیان نادیارە "وشە" دواین شوێنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لێبووە ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی ئادار/ مارس، سەرچاوەییەك لە شاری كەركووك بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دوای ئەنجامدانی چاوپێكەوتنی ئەو دوو پەیامنێرەی كەناڵی ڕووداو لەلایەن هێزێكی دژە تیرۆری عێراق چاودێری دەكرێن و لە قاوەخانەی كولتووری دەڕفێندرێن هاردوێری كامێرای چاودێری ئەو قاوەخانەیەش دەبەن.

نەقیب سووفیان لە هێزی فرقەی ئاڵتوونی عێراقی بە "وشە""ی ڕاگەیاند ئەوان لەسەر سكاڵای مەڵبەندی یەكێتی لە كەركووك گیراون بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی كاركردنیان لەو شارە نییە.

ئەو ئەفسەرەی فرقەی ئاڵتوونی گوتی، ئێمەش لەسەر سكاڵای ئەوان هەردوو ڕۆژنامەنووسەكەمان گرتووە ئێستە سەلامەتن و پەراوی لێكۆڵینەوەمان كردۆتەوە كە بۆ هاتوونەتە ناو شاری كەركووك ئەگەر مۆڵەتیان نییە.

دوای خیانەتی باڵێكی سەربازی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو كەركووك كەوتە دەست میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كە بووە هۆی ئاوارەبوونی 170 هەزار هاووڵاتی كورد و ڕووخانی 600 خانوو و لە دەستدانی لە %50ـی خاكی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد