زۆرێك له هاوسه‌ران كه ده‌گه‌نه قۆناغی دووگیانییه‌وه پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئایا ده‌توانن پێوه‌ندیی سێكسی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و به‌بێ بوونی هیچ زیانێكی لاوه‌كی بۆ جه‌سته‌ی ژنی دووگیان و كۆرپه‌له‌كه‌ی ئه‌نجام بده‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" له هه‌واڵێكدا چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكانی پسپۆڕ كه ئاماژه‌یان به‌و چالاكییه داوه و ده‌ڵێن، توێژینه‌وه‌كان جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سێكسكردنی هاوسه‌ران له سه‌ره‌تاكانی دووگیانی‌دا، واته له مانگی یه‌ك تا چوار ئاساییه، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه دوای مانگی پێنجه‌م كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنه‌كه و كۆرپه‌له‌كه دروست ده‌كات، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی سێكسی هاوسه‌ران ده‌كه‌ین له مانگی یه‌كه‌م تا چواره‌م و دواتر باس له زیانه‌كانی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین له دوای مانگی پێنج‌دا:
سووده‌كانی سێكسكردنی هاوسه‌ران له سه‌ره‌تاكانی مانگی یه‌ك تا چوار:
سێكسكردنی هاوسه‌ران له‌و ماوه‌یه‌دا رێژه‌ی كۆرتیزل له جه‌سته‌ی ژنی دووگیان به‌رز ده‌كاته‌وه، كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی، كه زۆربه‌ی جاره‌كان له‌كاتی دووگیانی‌دا تووشی ژنان ده‌بێت، هه‌روه‌ها ژن له نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و دڵ ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها پێوه‌ندیی سێكسی ئازاری دووگیانی كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵیدا له ماوه‌ی دووگیانی‌دا یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی هۆڕمۆنی ئوكسیتۆكسین ده‌دات، كه ئه‌م هۆڕمۆنه یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی شیر بۆ منداڵه‌كه به‌رهه‌م دێنێ.
زیانه‌كانی سێكسكردن له دوای مانگی چوار و سه‌ره‌تای مانگی پێنجه‌وه:
سێكسكردنی هاوسه‌ران له‌و ماوه‌یه‌دا زیانی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه هه‌ندێك كات ده‌بێته هۆی له‌بارچوون یان ده‌بێته هۆی له‌دایكبوونی پێشوه‌خته، كه له‌دایكبوونی پێشوه‌خته زیانی زۆری هه‌یه بۆ كۆرپه‌له، هه‌روه‌ها هه‌ندێك كات سێكسكردن ده‌بیته هۆی خوێنبه‌ربوون، كه له‌م حاڵه‌تدا ده‌بێت پیاوان، به‌پێی رێنوێنی پزیشك سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن.