دوای ئه‌وه‌ی پزیشكان چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر كه‌سی به‌رۆژوو، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رۆژوو ده‌بێت چه‌ندان سوودی به جه‌سته‌ی ده‌گات و له زۆر نه‌خۆشی پارێزراو ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی رۆژوو ده‌كات و ده‌ڵێت، پزیشكان و پسپۆڕانی بواری جه‌سته‌ی مرۆڤ چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن و ئه‌وه‌یان به‌دی كردووه كه كه‌سی به‌ڕۆژوو له زۆر نه‌خۆشی پارێزراون و جه‌سته‌یان تووشی هیچ زیانێك نابێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژوو چالاكییه‌كانی ماده زیانبه‌خشه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه له‌ناو جه‌سته‌دا، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی تری ڕۆژوو ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته له ژه‌هر و نه‌خۆشی: له‌كاتی به‌رۆژووبوون و به‌هۆی نه‌بوونی خۆراك له‌ناو جه‌سته‌دا، زینده چالاكییه‌كانی جه‌سته كه‌م ده‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵدا چالاكی ماده ژه‌هراوییه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ماده خۆراكییه‌كان له‌ناو جه‌سته‌دا كه‌م ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژه‌هر له‌ناو جه‌سته‌دا، ئه‌مه‌ش به‌گرینگترین سوود داده‌نرێت كه مرۆڤ له‌رێی رۆژووه‌وه به‌ده‌ستی بێنێت.
دووه‌م – په‌نكریاس له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت و ناهێڵێت جه‌سته تووشی نه‌خۆشی شه‌كره ببێت: په‌نكریاس به یه‌كێك له ئه‌ندامه به‌سووده‌كان داده‌نرێت بۆ جه‌سته كه فرمانی په‌نكریاس رێكخستنی هۆڕمۆنه‌كانی جه‌سته‌یه به‌گشتی و ئه‌نسۆلین و گلووكاگۆن به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو هۆرمۆنه‌ش به‌شێوازێكی چالاك و بێ كێشه كاریان كرد جه‌سته له نه‌خۆشی شه‌كره ده‌پارێزێت، كه هه‌موو ئه‌م كردارانه‌ش له رێی رۆژووه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.