له كاتی ڕاوه‌ماسیدا كه به پێی یاساكانی كوردستان قه‌ده‌غه كراوه، حه‌وت ماسیگر له شاره‌زوور به خۆیان و كه‌لوپه‌له‌كانیانه‌وه له لایه‌ن پۆلیسی دارستانه‌وه گیران.
تا ئێسته وه‌رزی قه‌ده‌غه‌كردنی ڕاوی ماسی به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه هێزه‌كانی پۆلیسی دارستان له سه‌رجه‌م ده‌ریاچه و ڕووباره‌كاندا، خه‌ریكی چاودێریكردنی ئه‌و جۆره ڕاوكردنان و سه‌رپێچیكاران ده‌گرن.
شه‌وی ڕابردوو هێزێكی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی شاره‌زوور توانییان حه‌وت هاووڵاتی له‌سه‌ر دیارده‌ی ڕاوكردنی ماسی بگرن، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی ڕاوكردنیشیاندا گرت و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسیان كردن.
له‌و باره‌یه‌وه هێمن كمرخان ئه‌فه‌ندی عه‌قیدی پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ڕای گه‌یاند: "مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستانی شاره‌زوور توانییان، حه‌وت ماسیگر به خۆیان و كه‌لوپه‌له‌كانیانه‌وه كه پێك هاتبوو له 18 ماسی قه‌باره جیاواز، 46 قولاپ، سێ ئۆتۆمبێل، سێ تۆڕ، دوو لایت و دوو چه‌قۆ ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیس بكه‌ن و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕاوچییه‌كان ڕاده‌ستی یاسا كران بۆ لێپێچینه‌وه، هاوكات دووپاتی كرده‌وه كه مه‌فره‌زه‌كانیان به‌رده‌وامییان ده‌بێت له پێناو پارێزگاریكردن له سروشت و ژینگه‌ی كوردستان و گرتنی سه‌رپێچیكاران.