سبەی مووچەی ئەو شوێنە دابەش دەكرێت

:: PM:10:03:22/05/2018 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند و بەپێی خشتەكە سبەی مووچەی شوێنێك دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی چوارشەم 23/5/2018 خانەنشینی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی ئایار، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پارەكەی بەغدا گەیشتە بانكەكانی هەرێمی كوردستان كە بڕەكەی 317 ملیار دینارە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی دووی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت و دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌.

دوای ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق تا ڕادەیەك سیستەمی مووچەی لە هەرێمی كوردستان گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی و مووچە بەشێوەی بەردەوام دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد