هاوینه‌هه‌واری
گه‌لی شێرانه كه به ئهمازونی كوردی ناسراوه ته‌نیا له سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان
زیاتر له 30 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی كردووه.
یه‌كێك له
گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب کە له شاری به‌غداوه
سه‌ردانی گه‌لی شێرانه و ئه‌مازۆنی كوردی كردووه به "وشه"ی، راگه‌یاند،
هه‌ر چه‌ند له به‌غدا و ناوچه‌كانی تری باشووری كوردستان شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه گه‌لی شێرانه و ئهمازونی كوردی له‌راده‌به‌ر شوێنكی خوشه
بۆیە سەردانی كردووه.
گه‌لی شێرانه
به‌هۆی بوونی ئاو و رووبارێكی شین و دارستان و باغ و چیا و به‌ردی جوان و سه‌رنجراكیش
وای كردووه گەشتیاران رووی تێ بکەن.
گەشتیارێکی تر
کە لە مووسڵەوە سەردانی کردووە به "وشه"ی گوت " شوێنه‌كه له راده‌به‌ر دڵڕه‌فێن و
فێنك و خۆشه و بریارمانداوه هه‌موو هه‌فته‌یه له روژێك زیادتر سه‌ردانی هاوینه‌هه‌واره‌كه
بكه‌ین".
خاوه‌نی
كومپانیای گه‌شتیاری له شاری هه‌ولێر به "وشه"ی ، راگه‌یاند، به‌پێی
ئه‌و خشته‌یەی ئه‌وان بۆ سه‌ردانی هاوینه‌هه‌واره‌كانی كوردستان دایانناوە دوو رۆژ
تایبه‌ت ده‌بێت به سه‌ردانی هاوینه‌هه‌واری گه‌لی شێرانه له شاره‌دێی دێره‌لوك.
ئەو دەڵێت
"هاوینه‌هه‌واری گه‌لی شێرانه كه به ئهمازونی كوردستان ناسراوه به‌هۆی
بوونی چه‌ندان شوێنی دڵڕفێن سه‌رنجی گه‌شتیارانی كوردستان و عیراقی راکێشاوە، به‌ڵام
به‌هۆی نه‌بوونی رێگایه‌كی ته‌واونه‌كراو و شوێنی مانه‌وه له گه‌لی شێرانه گه‌شتیاره‌كان
ناتوانن به شه‌و بمێننه‌وه و جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر و دهۆك".
له‌لایه‌كی
تره‌وه سدقی هاریكی، خاوه‌نی هاوینه‌هه‌واری گه‌لی شێرانه و ئهمازونی كوردی به
"وشه"ی، راگه‌یاند، ساڵی رابردوو وه‌زیری گه‌شتوگۆزاری هه‌رێمی
كوردستان له نزیكه‌وه سه‌ردانی گه‌لی شێرانه‌ی كرد و به‌پێی قسه‌ی ئه‌و له هه‌موو
دنیا ره‌نگ و شێوازی ئاوی گه‌لی شێرانه بوونی نیه و به شتێكی خه‌یاڵی و تایبه‌ت
بینڕا له‌به‌ر ئه‌وه ، ئه‌و هاوینه‌هه‌واره به ئهمازونی كوردی ناسێنرا.
بە گوتەی ئەو
بازرگانە له سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیر‌وز زیاتر له 30 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی
گه‌لی شێرانه‌یان كردووه كه ئه‌وانیش گه‌شتیاری هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و
گه‌رمیان و دهۆك و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها گه‌شتیاری ناوه‌راست و باشووری عیراق
بوون به تایبه‌تی شاری به‌غدا . جگەلەمە گه‌شتیارێكی زۆری بیانی و ئه‌وروپی و هه‌موو
پارچه‌كانی تری كوردستانیش سه‌ردانی گه‌لی شێرانه‌یان كرد.
به‌پێی قسه‌ی
خاوه‌نی هاوینه‌هه‌واری گه‌لی شێرانه ئه‌وان ئه‌مساڵ له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان زیاتر
له 170 ملیون دیناریان بو دروستكردن و فراوانكردنی گه‌لی شێرانه خه‌رج كردووه
به تایبه‌تی له دروستكردنی پارك و جاده و كه‌پر و شوێنی حه‌وانه‌وه .
بەتەمەنترین
گه‌شتیار و بچوكترین گه‌شتیاری کە سه‌ردانی
هاوینه‌هه‌واری گه‌لی شێرانه و ئهمازونی كوردیان كردووه بریتین لە ئافره‌تێكی
ته‌مه‌ن 106 ساڵی ئه‌مەریكی و منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار رۆژی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵای
سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی بوون و بۆیەش
خەڵات کران.
گه‌لی شێرانه
ده‌كه‌وێته ئه‌ودیوی رووباری زێی گه‌وره له گوندی هاریكاری سه‌ر به شاره‌دێی دێره‌لوك
كه 25كم له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆكه‌ی ئامێدی و 70كم له شاری دهۆك دووره و به‌پێی
داتاكانی هاوینه‌هه‌واری گه‌لی شێرانه ساڵانە زیاتر له 50 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی
هاوینه‌هه‌واره‌كه ده‌كه‌ن.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەسەر ئەم گرتەیە بکە
دهۆک\ نه‌وزاد
هلۆری: