بایز تاڵەبانی كۆچی دوایی كرد

:: AM:11:31:21/06/2018 ‌
وەزیری پێشووی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایز تاڵەبانی  ئەمڕۆ پێنجشەم كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، بایز سەعید محەمەد تاڵەبانی وەزیری پێشووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بایز تاڵەبانی  شوێنی لەدایكبوونی ساڵی 1944 كەركووكە و پلەی خوێندن دەرچووی ئامادەیییە و لە ساڵی 1968ەوە وەك فەرمانبەر دامەزراوە، 12 خولی راهێنانی دارایی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بینیوە، یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی دیوانی چاودێری دارایی و بۆ ماوەی  شەش ساڵیش سەرۆكی دیوان بووە، لە ساڵی 2002 بووەتە وەزیری دارایی و ئابووری (ئیدارەی سلێمانی) و  لە ساڵی 2006 بووەتە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دارایی و لە ساڵی 2008ەوە بووەتە وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان. 

لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دوایین پلەی ئەندامی مەكتەبی دارایی و لێپرسراوی دەزگای چاودێری دارایی گشتی بووە.




وشە - رامیار جەواد