كاژین حه‌سه‌ن خاتوونه بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری ناوداری كورد، دوای ماوه‌یه‌ك دابڕانی له شاشه‌ی تیڤییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی په‌خشی كه‌ناڵی ئاسمانی "خه‌ندان"، ئه‌ویش له‌و كه‌ناڵه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه، ئێسته كاژین یه‌كێكه له ئه‌ستێره‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه.
كاژین حه‌سه‌ن نوێترین وێنه‌ی تایبه‌تی خۆی له پێگه‌ی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری په‌یامێكی بۆ عه‌شقه‌كه‌ی خۆی نووسیوه و ده‌ڵێت: "گه‌ر لێیان پرسیت عه‌شق چییه؟، بڵێ ته‌ركی ئاره‌زوو، (مه‌ولانا)"، هه‌وادارانی وه‌سفی جوانییه‌كه‌ی كاژینیان كردووه به‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی و به‌شێكیش قسه‌ی خۆیان له باره‌ی قسهیهكهیهوه كردووه مه‌به‌ستی خۆیان بۆ نووسیوه كه كێ پرسیاری عه‌شقه‌كه‌ی كردووه وا ده‌رده‌خه‌یت ته‌ركت كردووه، داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتریان لێ كردووه.
"كاژین حه‌سه‌ن" یه‌كێكه له بێژه‌ر و پێشكه‌شكاره ناسراوه‌كانی بادینی و ھاوسه‌ره‌كه‌ی "شوان ھه‌ركی"یه و ئه‌ویش میدیاكاره، به‌یه‌كه‌وه له چه‌ندان كه‌ناڵی ئاسمانی تر كاریان كردووه، كاژین له ماوه‌ی ڕابردوودا له چه‌ندان كه‌ناڵی كوردی كاری كردووه و كۆتا شوێنی كاركردنی كه‌ناڵی كوردستان24 بووه.