ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ته‌مووز، زیاتر له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی دوو ته‌رمیان ڕاگه‌یاند، به‌رپرسێكی ته‌ندروستیش ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێكاری زیاتر براون بۆ شارۆكه‌ی باقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌یه‌ك، شایه‌تحاڵ "وشه"یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ته‌رمی كوڕ و كچێك له گه‌ڕه‌كی ئیمام عه‌باسی شارۆكه‌ی خانه‌قین دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌ستیان پێچراوه‌ته‌وه له‌كاتی كوشتندا، له بڕی فیشه‌كیش ته‌نیا ئاسه‌واری سووربوونه‌وه‌ی مل بینراوه.
عه‌لی حه‌یده‌ر، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له پۆلیسی دیاله، بۆ "وشه" گووتى، "ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تی له‌و جۆریه له‌ناو شارۆكه‌كه ڕووبدات، سه‌رباری به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كان گوومانمان هه‌یه كه ئه‌و تاوانه به‌مه‌به‌ستی دزی كردن بێ له‌ماڵه‌كه چونكه ته‌نیا ته‌رمی ئه‌وان دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌و دووته‌رمه براو خوش به‌ناوه‌كانی ( فاتمه محه‌مه‌د عه‌باس و فایه‌ق محه‌مه‌د عه‌باس)".
لای خۆشیه‌وه، دكتۆر خالد عه‌باس، به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد بۆ توێكاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و دووته‌رمه ڕه‌وانه‌ی شارۆكه‌ی باقوبه‌كراون،ته‌رمه‌كان ئێسته له شارۆكه‌ی باقوبه‌ن بۆتوێكاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر.
ته‌قینه‌وه و حاڵه‌ته‌كانی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رم له كاتێكدایه خانه‌قینیه‌كان بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵیان گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌گرنگ ده‌زانن، له‌و چوارچێوه‌شدا به‌ر له مانگێ به‌مانگرتن و داخستنی دوكانه‌كانیان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان كرد، چوونكه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه‌یان نه‌ماوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی