ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ته‌مووز، سه‌عات 3ى 10 ده‌قه‌ى عه‌سر، تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی كوێستانی گوندەژۆری سەر بەشارۆكەی چۆمانیان كرد، بەو هۆیەوە دەیان خێزانى ڕه‌وه‌ندى ناوچه‌كه و جوتیاران ماڵ و حاڵێ خۆیان لە ترسی تۆپبارانەكە جێ هێشتووە و بەرەو گوندی شۆرە ڕۆشتوون.
فەرزەنگ ئەحمەد، بەرێوەبەری شارۆكه‌ى حاجی ئۆمەران بە ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند، بەهۆی تۆپبارانی تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بە دەیان خێزانی جووتیار و ڕه‌وه‌ندى كە له سنووره‌كه‌مانن ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە، تۆپبارانكردنى ناوچه‌كه نزیكەی 20 ده‌قه‌ى خایاندووە و تۆپەكان لە نزیكی ماڵەكان دراون.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تۆپبارانەکە کوێستانەکانی (گۆمەهیشک، کانی سۆرک، خڕەبەرد، بناری چیای چیخیدەر)یان لەسنووری گوندی گوندەژۆر گرتووه‌ته‌وە، کە ژمارەیەکی زۆری ڕه‌وه‌ند و کۆچەر لەوێ نیشتەجێن.
تۆپارانی تۆپخانەکانی ئێران لەکاتێکدایە کە لە مانگی ئابى ساڵی ڕابردوودا، دوای شەهیدکردنی دوو هاووڵاتی و بریندارکردنی دووی دیکە کە هەرچواریان برابوون و خەڵکی گوندەژۆر بوون، هیچ بنکە و بارەگا و جموجۆڵێکی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو گوندە بەدی ناکرێن و بوونییان نه‌ماوه.
حاجی ئۆمەران یەکێکە لە شاره‌دێیه‌كانى سه‌ربه شارۆكه‌ى چۆمان، ڕووبەرەکەی بریتییە لە 140کم دووجا، کە %10ی دەشتایییە و %60ی چیایە و %30ی گردە، ژمارەی گوندەکانی 19 گوندە و لە ساڵی 1976 كراوه به شاره‌دێ.