لە زاخۆ بەنزینخانەیەك ئاگری گرت

:: AM:09:09:12/08/2018 ‌


ئاگرێكی گەورە لە بەنزینخانەیەكی سنووری شارۆكەی زاخۆ كەوتەوە و سەرەڕای ئەوی كە بە خێرایی ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە، بەڵام قوربانی هەیە و زیانێكی زۆریش بەر بەنزینخانەكە كەوتووە.

شەوی رابردوو ئاگر لە بەنزینخانەی زاخۆ بەربوو و بەهۆیەوە تەواوی بەنزینخانەكە‌ سووتا و دوو كەسیش بە سەختی بریندار بوون.

تا ئێستە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دیار نییە، بەڵام لە بەرگری شارستانی زاخۆ لیژنەیەك بو بەدواداچوون و خەمڵاندنی زیانەكانی ئەو رووداوە پێكهێنراوە.

ئەو دوو كەسە‌ی  بریندار بوون لە كارمەندانی پۆلیسی ئاگركوژێنەوەی زاخۆ بوون  بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆ كراون.

وشە/زاخۆ- نەوزاد هلۆری



وشە - سلێمان تاشان