عه‌لى سه‌جه‌ڕه‌ى سكرتێرى گشتیى ره‌وتى گه‌نجانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین گه‌نده‌ڵ له‌سه‌ر ئاستى دنیا له عێراقه و ناوى ئه‌حمه‌د جبوورییه.
عه‌لى سه‌جه‌ڕى سكرتێرى گشتیى ره‌وتى گه‌نجانى عێراق، له
به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ى كۆمپانیاى ئۆنا ئۆیل بكه‌ن، كه هى گه‌نجێكى عێراقییه و له رۆژنامه‌كانى دنیا وه‌ك به‌ناوبانگترین گه‌نده‌ڵ ناسراوه.
سه‌جه‌ڕى باس له‌وه ده‌كات ئه‌و گه‌نجه ناوى ئه‌حمه‌د عه‌بدولكه‌ریم جبوورییه، پێشتر به مووچه‌ى دوو هه‌زار دۆلار له كۆمپانیاى كعوود كارى كردووه، كه‌چى ئێسته خاوه‌نى ملیار دۆلاره.
ئێسته ئه‌و گه‌نجه چه‌ندان تاوه‌رى له دوبه‌ى كڕیوه و چه‌ندان خانووى له عه‌مان هه‌یه، له وڵاتانى ئه‌وروپاش هه‌وڵ ده‌دات شت بكڕێت بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌كه‌ى سپى بكاته‌وه كه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پێشووى نه‌وتى عێراق ده‌ستى كه‌وتووه. ئێسته وه‌ك به‌ناوبانگترین گه‌نده‌ڵ له رۆژنامه جیهانییه‌كان باس ده‌كرێت.
عێراق وه‌ك یه‌كێك له وڵاته هه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانى دنیا ناسراوه و له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى پله‌ى 11ى بۆ عێراق دیار كرد له وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانى دنیا