دوای ئاڵۆزبوونی پێوه‌ندیی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی سزادانی ئه‌نكه‌ره، حكوومه‌تی توركیا وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك باجی قورس به‌سه‌ر چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌پێنێت و هه‌ڕه‌شه‌ی توند له وڵاته‌كه ده‌كات.
فوئاد ئۆكتای جێگری سه‌رۆكی توركیا له تویته‌ر ڕای گه‌یاند، "ئه‌نكه‌ره باج به‌سه‌ر چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌سه‌پێنێت، ئه‌مه‌یش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كه به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه ئابوورییه‌ی واشنتن خستیه سه‌ر ئابووری توركیا".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی
sputnik به‌رهه‌مه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بریتین له ئۆتۆمبێل به ڕێژه‌ی 120% ، خواردنه‌وه كهوولییه‌كان به‌ڕێژه‌ی 140%، هه‌روه‌ها گه‌ڵای تووتن به ڕێژه‌ی 60%، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌لی جوانكاری و برنج و خه‌ڵووز باجه‌كه زیادكراوه.
دوێنێ سێشه‌م ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد كه توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته‌وه كڕیاری كه‌لوپه‌له ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چیتر هاورده‌ی وڵاته‌كه‌ی ناكات.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته به‌هۆی دوو هێنده‌كردنی بڕی باجی سه‌پێنراوی سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و پۆڵا، به‌های لیره‌ی توركی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه دروست كرد، ئه‌مه‌یش حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ی تووڕه كرد و كاردانه‌وه‌ی توندی به سزادانی كه‌لوپه‌لی ئه‌مه‌ریكا نواند.