پێیەكانت 15 خولەك بخەیتە ناو سركەی سێو چی ڕوودەدا؟

:: AM:11:42:16/09/2018 ‌
سركەی سێو چەندان سوودی گرنگی هەیە و بە شلەیەكی موعجیزەئاسا دادەنرێت لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكان، نەك تەنیا بۆ لەش گرنگە بەڵكوو بۆ پێست و گرفتەكانیشی چارەسەرێكی ناوازەیە.

1: ڕێ لە گەشەی بەكتریا دەگرێت، شەكرەی جۆری دووەمی كەم دەكاتەوە و ئاستی كۆڵیسترۆڵ دادەبەزێنێت، وەكو پاكەرەوەیەكی دژەڤایرۆسییش سوودبەخشە.

2: بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە و چەندان ترشی گرنگی تێدایە كە یارمەتی مژینی پێكهاتەی خۆراكی دەدات و وا دەكات خۆراك بەشێوەیەكی ئاسانتر تێكبشكێنرێت.

3: ئەم جۆرەی سركە زۆر بەكتریایی سود بەخشی تێدایە كە بەكتریا زیان بەخشەكان كەم دەكاتەوە و یارمەتی كەمكردنەوەی بۆنی پێیەكان دەدات و پێست لە نەخۆشی دەپارێزێت.

بۆچی پێویستە پێیەكانت بكەیتە ناو سركەی سێوەوە؟
بۆنی پێیەكان دەبێتە هۆی بێزاربونی كەسی بەرامبەر و كۆبوونەوەی بڕێكی زۆر بەكتریا لەو ناوچەیەدا، بەڵام بەكارهێنانی سركەی سێو یارمەتی لەناوبردنی بەكتریاكان دەدات و بۆنی پێیەكان لەناو دەبات، پێویستە ئەم چەند هەنگاوە پێڕەو بكەیت.

كووپێك سركەی سێو لەگەڵ زەیت  تێكەڵ بكە و پێیەكانی پێ‌ بسڕەوە ڕێ بدە بە درێژای شەو بە پێەكانتەوە بمێنێتەوە، دواتر بە تەنێكی ڕەق بنی پێیەكانت پاك بكەرەوە و بە ئاو بیشۆ، ئنجا كووپێك سركەی سێو لەگەڵ چوار كووپ ئاو تێكەل بكە و پێیەكانتی تێ‌ بكە بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەك، ئەم چارەسەرە تەنیا هەوكردن و بۆنی پێیەكان چارەسەر ناكات، بەڵكوو چارەسەری چەندان نەخۆشی پێست دەكات.

سركەی سێو چارەسەری خورانی پێست دەكات، كاتی ڕووشان یان پێوەدانی مێروو زۆر ڕێ تاقی دەكرێتەوە، بۆ كەمكردنەوەی خوران یان روشانی ئەو ناوچەیە بەتایبەتی ئەو پێكهاتانەی كە تایبەتمەندی دژە كەڕوویان هەیە ڕێ لە خوران دەگرن، بەڵام باشترە ڕێی سروشتی بەكاربهێنرێت ئەویش بە بەكارهێنانی سركەی سێو لە ڕێی پارچە لۆكەیەك.

تەنیا پارچە لۆكەیەك بە سركەی سێو تەڕ بكە و ئەو شوێنەی پێ بسڕەوە كە تووشی خوران بووە  لە ماوەیەكی كەمدا چارەسەری دەكات وە دەتوانرێت بۆ گازی مێروو یان سووتان بەهۆی تیشكی خۆرەوەیش بەكاربهێنرێت.



وشە - ئاوات ئازاد