بریندارێكی موشەكبارانی بارەگای هەردوو حزبی دیموكرات شەهید بوو

:: PM:08:05:19/09/2018 ‌

ئەمڕۆ بریندارێكی مووشەكبارانی ئێران بۆ سەر بارەگای هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە شارۆكەی كۆیە لە نەخۆشخانەیەكی شاری سلێمانی شەهید بوو.

ئەمرۆ چوارشەم قادر عیزەتی, ناسراو بە (مامە قالە ریشە)، كادیرێكی حزبی دیموكراتی كوردستان بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی شەهید بوو.

نۆی ئەم مانگە سوپای ئێران مووشەكبارانی بارەگاكانی هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی لە شارۆكەی كۆیە كرد و لە ئەنجامدا 14 ئەندامی ئەو دوو حزبە شەهید بوون و 40ی تریش بریندار بوون، دوای هێرشەكە ناڕەزایەتییەكی زۆری جەماوەری شارەكانی باشووری كوردستان و پارتە سیاسییەكانی گرتەوە و پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم بەیاننامەی سەركۆنەیان دەركرد. 








وشە - مه‌حموود ئیسماعیل