له 48 سه‌عاتی داهاتوودا پێشبینی ده‌كرێ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور بێت و گۆڕانكارییه‌كی زۆر له‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رمی روو نه‌دات.
بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، پله‌كانی گه‌رمی له هه‌ولێر له نێوان 12 و 24، له سلێمانیش له نێوان 10 و 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بن و ئاسمانیش له هه‌ردوو پارێزگا ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
له دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمیش له نێوان 10 و 22دا ده‌بن، له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمیش 25 و نزمترینی 14 ده‌بێت.
به گشتی ئه‌مڕۆ له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارین نییه.
بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م، ئاسمانی كوردستان پله‌ی گه‌رما له هه‌ر چوار پارێزگا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات، ئاسمان ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌ی گه‌رماش به گشتی له هه‌رێمی كوردستان له نێوان 10 بۆ 26 ده‌بێت.