ئاوى لیمۆ سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ له‌ش هه‌روه‌ها باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنى په‌ڵه، زیپكه، ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ركردنى پێستى چه‌ور و ده‌توانرێت وه‌ك چاره‌سه‌رێكى سرووشتى به‌كاربهێنرێت بۆ رزگاربوون له حاڵه‌ته جۆراوجۆره‌كانى پێست.
ده‌توانرێت وه‌ك ماسك به‌كاربهێنرێت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى تردا تێكه‌ڵ بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى پێست ئه‌مانه‌یش چه‌ند سوودێكى لیمۆن بۆ پێست له‌گه‌ڵ ئه‌و ماسكانه‌ى له لیمۆ پێكدێن.
یه‌كه‌م: لیمۆ ترشى سیتریكى تێدایه، ئه‌م ترشه چاره‌سه‌رى زیپكه ده‌كات و كونیله‌كانى سه‌ر پێست گرژ ده‌كاته‌وه، ناوچه تۆخه‌كانى پێست رووناك ده‌كاته‌وه ته‌نانه‌ت توانایى كه‌مكردنه‌وه‌ى خاڵى پێستى هه‌یه له‌گه‌ڵ جێگایى برین و په‌ڵه.
دووه‌م: لووته‌ین، ئاوى لیمۆ لووته‌ین تێدایه كه دژه ئۆكسیدێكى سرووشتى به‌هێزه و پێست ده‌پارێزێت له زیانه‌كانى تیشكى یوڤى به‌مه‌یش پێست باشتر ده‌كات وه لاستیكى پێست باشتر ده‌كات.
سێیه‌م: ڤیتامین سى، ئه‌و ڤیتامین سى له ئاوى لیمۆدا هه‌یه ده‌توانێت به‌رهه‌مهێنانى كۆلاجین زیاد بكات ده‌بێته هۆى باشتركردنى لاستیكى پێست و رێگه له چرچى پێست ده‌كرێت.
ئه‌و ماسكانه‌ى به لیمۆ دروست ده‌كرێن بۆ پێست ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: سپێنه‌ى هێلكه و لیمۆ، بۆ چاره‌سه‌ركردنى زیپكه یان بۆ پێستى چه‌ور تێكه‌ڵكردنى ئاوى لیمۆ له‌گه‌ل سپێنه‌ى هێلكه زۆر به‌سووده. سپێنه‌ى هێلكه توانایى گرژكردنى كونیله‌كانى پێستى هه‌یه و پێست تووند ده‌كاته‌وه برى به‌رهه‌مهێنانى رۆن كه‌م ده‌كاته‌وه و یارمه‌تى رێكخستنى pH پێست ده‌دات.
سپێنه‌ى یه‌ك هێلكه كه تێكه‌ڵ بكه هه‌تا ده‌بیت به كه‌فێكى سپى و پاشان ئاوى لیمۆكه‌ى بۆ زیاد بكه دواتر ئاوێته‌كه بده له پێستت به‌یه‌كسانى بۆ ماوه‌ى 10 بۆ 15 خوله‌ك به‌جێى بهێڵه هه‌تا وشك ده‌بێته‌وه دواتر به‌ئاوى شیله‌تێن بیشۆ.
دووه‌م: هه‌نگوین و لیمۆ، یه‌كێكى تر له‌و ماسكانه‌ى كه بۆ پێست به‌سووده تێكه‌ڵكردنى هه‌نگوین و لیمۆیه، هه‌نگوین تابه‌تمه‌ندى دژه به‌كتریایى هه‌یه چاره‌سه‌رى چه‌ندان حاله‌تى پێست ده‌كات چه‌ندان پێكهاته‌ى خۆراكى به‌پێست ده‌دات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ لیمۆ تێكه‌ڵ بكرێت به‌تایبه‌تى چاره‌سه‌رى خاڵى تۆخ ده‌كات كه دوایى زیپكه دروست ده‌بێت. كه‌وچكێك هه‌نگوین له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكى چا ئاوى لیمۆ تێكه‌ڵ بكه هه‌تا ده‌بێت به گیراوه‌یه‌ك پاشان بۆ پێست به‌كارى بهێنه هه‌تا وشك ده‌بێته‌وه و دواتر به‌ئاو بیشۆ.
سێیه‌م: ماسكى هه‌نگوین و ته‌ماته، لیمۆ،ئه‌م پێكهاته‌یه پێویستى به كه‌وچكێك هه‌نگوین، كه‌وچكێكى چا ئاوى لیمۆ، كه‌وچكێكى چا ئاوى ته‌ماته ده‌بێت. زیاتر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌ڵه‌ى پێست به‌كارده‌هێنرێت له ده‌فرێكدا هه‌رسێ پێكهاته‌كه تێكه‌ڵ بكه و پاشان ده‌ستت بشۆ و به یه‌كسانى به‌سه‌ر پێستى ده‌موچاوتدا بڵاوى بكه‌ره‌وه كه وشك بووه‌وه سه‌ره‌تا به ئاوى گه‌رم ده‌موچاوت بشۆ دواتر ئاوى سارد به‌كاربهێنه پاشان وشكى بكه‌ره‌وه ته‌نیا له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا هه‌ست به گۆرامكاریه‌كى گه‌وره ده‌كه‌یت له پێست.