ئازاد محه‌مه‌د جووتیاری نموونه‌ی كوردستان له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، زۆر داهێنانی له بواری كشتوكاڵدا كردووه، ڕۆژانه ده‌یان جووتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ بینینی كاره‌كانی و وه‌رگرتنی ڕێنوێنیی كشتوكاڵی، ئه‌و له سیسته‌می دڵۆپه برنجی چاندووه و ده‌یه‌وێ جووتیاران هان بدات به كه‌مترین ئاو، زۆرترین به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌ڵبگرنه‌وه.
ئه‌و له زه‌ویی ئاسایی بۆ یه‌كه‌م جار مه‌ره‌زه‌ی به سیسته‌می دڵۆپه به‌رهه‌م هێناوه، هاوكات له خانووی پلاستیكیش توانیویه‌تی به‌رهه‌می بێنێت. ئاستی به‌رهه‌می ئه‌و برنجه زیاتره له شێوازه كلاسیكییه‌كه.
ئازاد محه‌مه‌د بۆ "وشه" ده‌ڵێت، ئاوی كوردستان و ناوچه‌كه ساڵ به ساڵ ڕوو له كه‌می ده‌كات و ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی داده‌به‌زێت، بۆیه بۆ پاراستنی ئاو ساڵی رابردوو له ناو خانووی پلاستیكیدا به‌سیسته‌می دڵۆپه، برنجی چاند و به‌رهه‌مه‌كه‌شی نایاب بوو، بۆی ده‌ركه‌وت هه‌ر جووتیارێك كانیاوێكی بچووكیشی هه‌بێت، ده‌توانێ سوودی لێ وه‌ربگرێت بێ ئه‌وه‌ی زیان به سه‌رچاوه ئاوییه‌كه بگه‌یه‌نێت.
ئه‌و جووتیاره نموونه‌ییه خۆی داهێنانه‌كانی وه‌ك تاقیكردنه‌وه ده‌كات و ده‌یه‌وێ جووتیاران ئه‌زموونی لێ وه‌ربگرن، بۆیه خۆی ڕووبه‌ری زۆری زه‌وی ناچێنێت و ئه‌مساڵ 12 جووتیاری تر له‌سه‌ر ڕێنوێنیی ئه‌و مه‌ره‌زه‌یان به سیسته‌می دڵۆپه چاندووه.
هه‌موو ئاره‌زووی ئه‌و جووتیاره ئه‌وه‌یه كه‌رتی كشتوكاڵ گه‌شه بستێنێت و جووتیاری كورد به كه‌مترین تێچوو بڕێكی زۆرتری ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، بریتییه له‌وه‌ی به‌رهه‌می برنجه‌كه به‌م شێوازه نوێیه زیاتر ده‌دات و ته‌نانه‌ت ده‌نكی برنج و گوڵی چه‌ڵتووكی ناو خانووه پلاستیكییه‌كه، زۆر زیاتر و درێژتره و تام و بۆنێكی خۆشتری هه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی مه‌ره‌زه و برنج پێویستی به ئاوی زۆر هه‌یه چۆن چاره‌سه‌ری ئاوی ده‌كات و هاوسه‌نگی ده‌پارێزێت؟ ئازاد گوتی "وه‌ك خه‌یار له‌ناو خانووی پلاستیكیدا ئاوی ده‌ده‌م تا ده‌گاته كاتی گوڵكردن. ڕۆژانه یه‌ك سه‌عات ئاودێری ده‌كه‌م، به‌ڵام كه گه‌یشته كاتی گوڵ و چه‌ڵتووك، ئه‌وا به‌یانیان سه‌عاتێك و ئێوارانیش سه‌عاتێك ئاوی ده‌ده‌م. جگه‌له‌مه پێكهاته‌ی ئاژه‌ڵی و ماده‌ی كالیسیۆمی ده‌ده‌مێ و به تێكه‌ڵ به ئاوه‌كه‌ی ده‌كه‌م، به‌و شێوه‌یه لاسك و قه‌د و گوڵ و ده‌نكی گه‌وره ده‌بێت و به‌رهه‌می باش ده‌دات.
له سیسته‌می دڵۆپه‌دا ئاو به‌فیڕۆ ناچێت و ڕاسته‌وخۆ به بنج و بنی ئه‌و ڕووه‌كه ده‌گات و زه‌وی زۆر ته‌ڕ ناكات. جووتیاره‌كه ده‌ڵێت "من به كڵاشه‌وه ده‌چمه ناو مهرهزهكه بێ ئه‌وه‌ی پێڵاوم ته‌ڕ بێت".
ئه‌و گله‌یی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كرد كه تا ئێسته كه‌س سه‌ردانیان نه‌كردووه و بایه‌خیان به كاره‌كه‌ی نه‌داوه.
وشه/ هه‌ڵه‌بجه- شه‌فیق بانیشاری