ئاوازدارنهى ناودارى كورد و گۆرانیبێژ "بژار دیلان"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی پەشیمانی بڵاو کردەوە، هه‌وادارانیشى به ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ى نازناوى مافیاى هونه‌رمه‌ندانیان پێ به‌خشیووه.
بژار دیلان له‌باره‌ى به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌یه‌وه نووسیویه‌تى: "گۆرانی پەشیمانی لە تێکست و ئاواز و ئەرەنجمێنتی خۆمه، لەبارەی ستافی کارەکە و لایەنە هونەرییەکانییەوە، تێکستی گۆرانییەکە دانا عەبدولڕەحمان نوسیوویەتی و هاوکار فەرهاد کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە".
به‌هۆى ئه‌و ده‌ركه‌وتنه سه‌رنج ڕاكێشهى له كلیپه تازه‌كه‌ى هه‌وادارنى ئه‌وه‌یان بیرهێناوه‌ته‌وه كه یه‌كه‌م هونه‌مه‌نده به شێوه‌ى مافیا و هه‌وه‌س باز ده‌ربكه‌وێت.
بژار دیلان لەشاری دهۆک لەدایکبووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لەهەولێر تەواوکردووە، لە شاری بەغدا زانکۆی تەواوکردووە، پاش ساڵی 1991 چووەتە دەرەوەی وڵات و چەند ساڵێک لەمەوبەر گەڕایەوە کوردستان و زیاتر پەرەی بە هونەرەکەی داوە و زیاتر دەرکەوتووە لە بواری میوزیک و گۆرانیدا و چەندین بەرهەمی تۆمارکراوی هەیە. ئەو ماوەیەی لە ئەوروپا بووە جگە لە هونەرمەندانی کورد کاری بۆ چەند هونەرمەندێکی بیانیش کردووە، کاری لەگەڵ هەریەکە لە هونەرمەندان "ناسری رەزازی، لەیلا فەریقی، ئەردەڵان بەکر، زەکەریا عەبدوڵا، رۆژ کەریم، نەریمان بابان" و چەندین هونەرمەندی تر کردووە.