ئه‌گه‌ر چى نرخی نەوت لە 72 سەعاتی ڕابردوودا لە هەڵبەز و دابەزێكی زۆردا بووە و سەرەڕای ئەوەی كە بەرزترین نرخی لە دوو هەفتەی ڕابردوو تۆمار كرد، ئەمڕۆ هه‌ینى چوارى كانوونى دووه‌م، نرخى نه‌وت دووبارە ڕووی لە به‌رزبوونه‌وه كردەوە.
دوێنێ پێنجشه‌م نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كرد و سەرووی یه‌ك دۆلار لە نرخی هەر بەرمیلێكی دابەزی، هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بە 53 دۆلار فڕۆشرا.
بەگوێرەی "
DAILYFX" نرخی نەوتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ى كانوونى دووه‌م، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی دنیادا به‌م نرخه مامه‌ڵه‌یان پێوه كراوه:
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا 52 دۆلار و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، و هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 61 دۆلار و 86 سه‌نت فرۆشراوه.
پێویستە بگوترێ بەگوێرەی رێككەوتنی ئۆپێك دەبێ ملیۆنێك و 200 هەزار دینار لە بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكرێتەوە و ئەم رێككەوتنەش پێ دەچێت دەست بە جێبەجێكردنی كرابێت، چونكە لە كاتی واژووكردنی رێككەوتنەكە باس لەوە كرا لە سەرەتای ساڵی 2019ەوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.
گرنگترین هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی ڕابردوودا پێوەندی بە زۆریی بەرهەمهێنانی نەوت لە بازاڕ هەبووە و ئومێدێك هەبوو بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران دوای سزاكانی ئەمەریكا كەم بكرێتەوە، بەڵام ئەمە زۆر بە خاوی رووی داوە، بۆیە نرخی نەوت لە جیاتی بەرزبوونەوە، دابەزیبوو.
نەوت لەو بەرهەمە گرنگانەیە كە ڕووداوەكانی دنیا راستەوخۆ كاریگەری لەسەر دادەنێت و هەر جۆرە بەرزبوونەوەیەك لە بەرهەمهێنان ئەوا كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت.