دانیشتووانى شوقه‌كانى ئیسكان له هه‌ولێر ناڕه‌زای ده‌رده‌بڕن و سكاڵایه‌ك دژى كۆمپانیاى پێوه‌ندیدار به شوقه‌كانه‌وه ئاراسته‌ى لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن نرخى خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئیسكان كه‌م بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ى یاداشتێكى دانیشتووانى شوقه‌كانى ئیسكان كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه ئاماژ بۆ ئه‌وه كراوه كه كۆمپانیاى وه‌به‌رهێن به‌بێ ڕه‌چاوكردنى دۆخى ئابوورى فه‌رمانبه‌ران و كوردستان نرخى خزمه‌تگوزارییه‌كانیان گران كردووه و له‌كاتى كڕین و فرۆشتنیش ئاسه‌نگ دروست ده‌كه‌ن و سێ هه‌زار تا پێنج هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن.
له یاداشتى ئه‌و هاووڵاتییانه‌دا هاتووه، پێشتر نرخى یه‌ك كارتى كاره‌با 166 هه‌زار وه‌حده به‌رانبه‌ر 50 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى بووه، به‌ڵام ماوه‌ى سێ مانگه كارته‌كه كراوه‌ته 125 هه‌زار وه‌حده و 40 هه‌زار وه‌حده كه‌م كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه نرخى خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشتر 70 دۆلار بووه، به‌ڵام ئێسته كراوه‌ته 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك زیاد بكرێ.
دانیشتووانى شوقه‌كانى ئیسكان داوا ده‌كه‌ن كه پێداچوونه‌وه به بڕیارى گرانبوونى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌دا بكرێت، چونكه هه‌مووان له توێژى فه‌رمانبه‌رانن و ئه‌و بڕیارانه‌یش زیاتر بارگرانى ده‌خاته سه‌ریان.
دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى وه‌به‌رهێن شوقه‌كانى ئیسكان به‌شێكیان فرۆشران و به‌شێكى تریان درا به‌و كه‌سانه‌ى كه پێش نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه خاوه‌نى شوقه بوون له‌و شوێنه. شوقه‌كانى ئیسكان ده‌كه‌وێته شه‌قامى شه‌ست مه‌ترى شارى هه‌ولێر.