ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان له داعش، یه‌كێكه له ته‌نگژه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی. عاسم كوبه‌یسی رۆژنامه‌وان ده‌ڵێت، له ئه‌نبار ته‌نیا رومادی و فه‌لووجه ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه و 90%ی خه‌ڵكه‌كه‌یش قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ی ترس هه‌یه له جموجووڵه‌كانی سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا.
حكوومه‌تی عێراق له 2017 رای گه‌یاند كه پێویستی به 100 ملیار دۆلاره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان له داعش له باكور و رۆژئاوای عێراق، له‌وكاته‌ی سندووقی پاڵپشتی به په‌له‌ی سه‌قامگیری سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له حوزه‌یرانی 2015 هاته دامه‌زراندن، نزیكه‌ی 500 پڕۆژه له‌و ناوچانه جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌روه‌ها سندووقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی عێراقیش له 2015 دامه‌زرا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ندان هۆ تا ئێسته ته‌نیا خه‌ڵكه‌كه خۆیان خانووی خۆیان ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندبوو كه پارێزگاكه پێویستی به 750 ملیار دینار هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان تێیدا، به پشتبه‌ستن به‌و ئاماژانه‌ی كه زیانی زۆر به‌ر موڵك و ماڵی خه‌ڵك و ئۆتۆمبێل و دووكانه‌كانیان كه‌وتووه و ئه‌وانه‌یش پێویستیان به قه‌ره‌بووكردنه‌وه هه‌یه.
عاسم كوبه‌یسی رۆژنامه‌وان له پارێزگای ئه‌نبار بۆ "وشه" ده‌ڵێ، ئاوه‌دانكردنه‌وه له ناوچه‌كانی رومادی و فه‌لووجه ده‌بینرێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی تری پارێزگای ئه‌نبار وه‌ك پێویست نییه.
به‌گوته‌ی ئه‌و "له فه‌لووجه خانووه رووخاوه‌كان و دووكانه‌كان ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه و پاشماوه رووخاوه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار گوازراوه‌ته‌وه، رومادیش به‌و پێیه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگه‌كه‌یه، ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام ناوچه‌كانی تر وه‌ك عانه و راوه و قائیم تا ئێسته ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه".
زیاتر گوتی، تا ئێسته 90%ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خانوو و دووكان و باله‌خانه‌كانیان به‌هۆی جه‌نگه‌وه رووخابوو، قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه. جیا له‌وه‌یش خه‌ڵكه‌كه تا ئێسته ترسیان هه‌یه له‌و جموجووڵانه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی سووریا هه‌ن، كه ره‌نگه پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه دروست بكات، بۆیه خێزانه‌كان ناگه‌ڕێننه‌وه و تا ئێسته‌یش چه‌ندان خێزان له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، چونكه خانووه‌كانیان ته‌واو وێران بووه، سه‌ره‌ڕای بوونی ته‌نگژه‌ی قوتابخانه كه به‌شێكیان وێران كراون.
پارێزگای ئه‌نبار به ته‌واوی كه‌وته ده‌ست داعش، دوای مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین له حوزه‌یرانی 2004 تا كۆتایی 2017.
مسته‌فا ئه‌حمه‌د جێگری پارێزگاری ئه‌نبار، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه پارێزگه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی وێرانكاریی گه‌وره هاته‌وه به‌تایبه‌تی له پڕۆژه‌كانی ژێرخانه‌وه، بۆیه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه.
به‌گوته‌ی خۆی، "تا ئێسته هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی وه‌ك دابینكردنی ئاو و كاره‌با و بواره‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، ئه‌گه‌رچی بزاوی ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئاستی وێرانكارییه‌كان نییه و زیاتر پشت به رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌به‌ستین و چاویشمان له‌و پاره‌یه‌یه كه له بودجه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكانی ئازادكرا‌و له داعش ته‌رخان كراوه".
جێگری پارێزگار ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه له دوو ساڵی رابردوودا پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م له حكوومه‌ته‌وه گه‌یشتووه پێیان، هه‌رچی ئاواره‌كانیشن له هه‌ندێك ناوچه كێشه هه‌یه كه خه‌ڵكه‌كه له‌به‌ر هۆی جیاواز ساردن له گه‌ڕانه‌وه، وه‌ك بوونی دوژمنداری و وێرانبوونی ناوچه‌كانیان به ته‌واوه‌تی و هه‌ندێكیشیان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌ی خۆشتر له هی خۆیان و ناگه‌ڕێنه‌وه.
لای خۆیه‌وه د. محه‌مه‌د عه‌بدولواحید یاریده‌ده‌ری پێشووی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین بۆ "وشه" ده‌ڵێت، كێشه‌ی سه‌ره‌كیی به‌رده‌م ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین پێش هۆكاره داراییه‌كه‌ی، ئه‌و شپرزه‌ییه ئیدارییه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و پارێزگاكه‌یشه‌وه هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی كێشه داراییه‌كه دێت به‌هۆی ته‌رخان نه‌كردنی پاره‌ی پێویست كه تێچووی ئاوه‌دانكردنه‌وه پڕ بكاته‌وه كه زیانێكی گه‌وره به‌ر ژێرخانی خزمه‌تگوزاری پارێزگاكه كه‌وتووه.
به‌گوته‌ی ئه‌و "ئه‌وه‌ی ته‌رخان كراوه 5-10%ی تێچووی پێویست پڕ ناكاته‌وه، ئه‌وه‌یشی خه‌رج كراوه له سه‌نته‌ری پارێزگاكه بووه و له شارۆكه و شاره‌دێكان ئاوه‌دانكردنه‌وه زۆر سسته".
زیاتر گوتی، له تكریت ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه و هیچ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره و ستراتیجی ئه‌نجام نه‌دراوه، بۆ نموونه شارۆكه‌ی خورماتوو یه‌كێكه له ناوچه فه‌رامۆشكراوه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین، چه‌ند پرد و رێیه‌كی ده‌ستكاری كراوه، بۆ بێجی و سامه‌ڕا به‌هه‌مانشێوه، ته‌نیا ناوخۆی تكریت چه‌ند جووڵانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه.
عه‌بدولواحید دووپاتی كرده‌وه كه رێژه‌ی وێرانكاری له سه‌ڵاحه‌دین له ناوچه‌یه‌كه‌وه تا ناوچه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه بێجی 80%ی وێران بوو و سامه‌ڕا 20% و تكریت 40-50%، هه‌رچی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له رووی وێرانی ژێرخانه‌وه، گه‌یشته 75% و به‌پێی زانیارییه‌كانیش تا ئێسته 7-10%ی ئه‌و وێرانكارییه ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه.
"گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ئێسته ئاساییه، به‌ڵام تاكه به‌ربه‌ستیش دۆخی بژێوی و ژیانه كه هه‌ندێكیان چوونه‌ته چه‌ند ناوچه‌یه‌كی خۆشتر له‌وه‌ی خۆیان و ناگه‌ڕێنه‌وه، جیا له‌وه‌ی به‌شێكیان ترسیان له گه‌ڕانه‌وه هه‌یه و متمانه‌یان نه‌ماوه، به‌شێكیش ناوچه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی وێران بووه". عه‌بدولحه‌مید وای گوت.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د مه‌حموود ئه‌حمه‌د قایمقامی بێجی، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه كه ناوچه‌كه‌مان یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی وێرانكاری زۆر تێیدا رووی داوه، به‌ڵام تا ئێسته بڕه پاره‌یه‌كی ئه‌وتۆمان له‌لایه‌ن پارێزگا و حكوومه‌تیش بۆ ته‌رخان نه‌كراوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه، بۆیه رێژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بێجی 10% تێپه‌ڕ ناكات، له كاتێكدا رێژه‌ی وێرانكاری گه‌یشتبووه 60%.
قایمقام ده‌ڵێ "پاڵاوگه‌ی بێجی له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وته‌وه نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه، ئاواره‌كانیش به‌ربه‌ست له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌یان، ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی شارۆكه‌كه‌یه".