به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، گرێبه‌ستێكیان واژوو كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی سێ هۆڵ تایبه‌ت به نابیستایانی سلێمانی و له ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌تی زیاتری نابیستایان ده‌كرێت.
عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ى ئادار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "گرێبه‌ستێكیان ئه‌نجامداوه بۆ دروست كردنی سێ پۆل و هۆڵێكی چالاكی له به‌رژه‌وه‌ندی په‌یمانگای هیوای نابیستایان بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی مۆدێرن بكرێته‌وه".
زیاتر گوتى، "ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 180 مه‌تر دووجا دروست ده‌كرێت و بڕی تێچوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 42 ملیۆن دیناره له‌سه‌ر بوودجه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دروست ده‌كرێت و له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
ڕوونیشى كرده‌وه كه به‌پێی گرێبه‌سته‌كه پڕۆژه‌كه له ماوه‌ی سێ مانگدا ته‌واو ده‌كرێت واته 19ی ئایاری ئه‌مساڵ پڕۆژه‌كه بۆ نابیستایان ته‌واو ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه په‌یمانگای نابیستایان ده‌بێته خاوه‌نی پۆلی تایبه‌ت به خوێندن له‌گه‌ڵ هۆڵی چالاكی و ڕۆشنبیری.
باسی له‌وه‌یشكرد، كه به‌رده‌وام ده‌بن له خزمه‌تكردنی نابیستایان و به باشترین شێوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به خوێندن بده‌ن وه‌ك قوتابیانى تر.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی