له مانگی ئادار/مارسی ڕابردوو، هێزه‌كانی سوڵتاننشینی عومان توانیان شانه‌یه‌كی سیخوڕی ئیمارات له وڵاته‌كه‌یان ئاشكرا بكه‌ن و سه‌رجه‌میان بگرن، ئه‌مه‌یش وه‌ك سه‌ره‌تای جه‌نگێكی شاراوه‌ی ئیمارات و سعوودیه دژی سوڵتاننشینی عومان دانرا، بۆ ئه‌وه‌ی سوڵتاننشینی عومان له بێلایه‌نی و خۆ دوورخستنه‌وه له لاگیری نه‌هێڵن و ناچاری بكه‌ن بێته ڕیزی ئه‌وانه‌وه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، به‌رانبه‌ر به یه‌مه‌ن و قه‌ته‌ڕ و ئێران.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری
The National Interestی ئه‌مه‌ریكی به ناونیشانی خۆلادان و بێلایه‌نی عومان له سیاسه‌تی هه‌رێمی درێژه ناكێشێ، تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، كه شانه سیخوڕێیه‌كه‌ی ئیمارات كه به‌ر له دوو مانگ ئاشكرا كرا، دوای ئه‌وه دێ، كه له كۆتایی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2011یش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سوڵتاننشینی عومان گرتنی شانه‌یه‌كی تری سیخوڕی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیماراتی ڕاگه‌یاند.
ئه‌و دوو شانه سیخوڕییه به به‌ڵگه‌ی ته‌واوه له‌سه‌ریان یه‌كلایی بووه‌وه، كه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بوون له‌سه‌ر چالاكییه سه‌ربازی و ته‌ناهی و ئابوورییه‌كانی وڵاته‌كه، ئیمارات پاره‌ی یه‌كجار زۆر و خه‌یاڵی ته‌رخان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی بچێته ناو سه‌رجه‌م بواره هه‌ستیاره‌كانی ئه‌و وڵاته و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێ و دواتر نهێنی و كاریگه‌رییه‌كانی به‌كاربهێنێ و سوڵتان قابووس ناچار بكات، لاگیری ئه‌وان بكات له كێشه‌كانی ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، شانه سیخوڕییه‌كان به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان هه‌وڵیان داوه به وردی كار له‌سه‌ر پرسی سوڵتان و جێنشینه‌كه‌ی بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوڵتان قابووس ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه و تا ئێسته‌یش هیچ كوڕێكی نییه و كێشه‌ی جێنشینی هه‌یه، ویستوویانه ئه‌و بابه‌ته قووڵ بكه‌نه‌وه و كاریگه‌ری له ناو خانه‌واده‌ی سوڵتاننشینی عومانیش دروست بكه‌ن.
ئیمارات به ته‌واوی پێوه‌ندی به‌و شانه سیخوڕییه ڕه‌ت كرده‌وه، دواتر ئه‌میری كوێت شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د سه‌باح هاته ناو كێشه‌كه‌وه و توانی گرژییه‌كانی هه‌ردوولا دابمركێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و و شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتوم جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیمارات و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حاكمی دوبه‌ی، سه‌ردانی مه‌سقه‌تیان كرد و دووباره كه‌شی برایه‌تی و ئارامی بۆ پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات گه‌ڕایه‌وه.
بۆ ڕێگرتن له ده‌ستوه‌ردان و سه‌پاندنی هه‌ژموون به‌سه‌ر وڵاته‌كه، له تشرینی دووه‌م/نۆڤێبه‌ری 2018 سوڵتان قابووس فه‌رمانێكی شاهانه‌ی ده‌ركرد و تێیدا قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی زه‌وی كشتوكاڵی له ناوچه‌كانی "بریمی و مسندم، زفار، زاهره، وه‌ستی، شناس، لیوا، جه‌به‌ل ئه‌خزه‌ر، جه‌به‌ل شه‌مس، شوێنه شوێنه‌وارییه‌كان" كرد و له فه‌رمانه‌كه دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ زه‌ویوزار بفرۆشرێ و به ناوی كه‌سانی تره‌وه بكرێ، كه خه‌ڵكی سوڵتاننشینی عومان نین. ئه‌مه‌یش به‌هۆی هه‌وڵدانی ئیمارات تا له ڕێی كه‌سانی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و زه‌وییه ستراتیجیانه بكڕێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوڵتان قابووس به ته‌واوی بۆ ڕێگرتن بوو له هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وانی ئیماراتییه‌كان كه خه‌ریكی كڕینه‌وه‌ی زه‌وی بوون له ته‌واوی ناوچه ستراتیجییه‌كانی سوڵتاننشینی عومان، بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی نوێی ئیمارات له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ری ئه‌بوزه‌بی له ناوه‌ڕاستی 2018 كه تێیدا پارێزگای مسندمی عومانی كه ده‌ڕوانێته سه‌ر گه‌رووی هورمز وه‌ك به‌شێك له میرنشینی یه‌كگرتووه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ژمار كردووه.
هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیمارات ده‌یانه‌وێ به ئاشكرا و له واقیعه‌وه گه‌مارۆ و ده‌وره‌ی عومان بده‌ن، بۆ ئه‌مه‌یش هێزه تایبه‌ته‌كانی ئیمارات له یه‌مه‌ن به‌ره‌و پارێزگای مه‌هره پێشڕه‌وییان كرد، دواتریش به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌قته‌ری، كه دوور پارێزگای گه‌وره و هاوسنووری سوڵتاننشینی عومانن و كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر عومان داده‌نێن و ئه‌و دوو پارێزگایه بۆ عومان قوڵایی ستراتیجیان هه‌یه، بۆ هه‌ر لایه‌نێكیش بیخاته ژێر ده‌ستی خۆی ئه‌وا ده‌توانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سوڵتاننشینی عومان دروست بكات.
هه‌رچه‌نده ناوچه‌كانی هاوسنووری عومان له یه‌مه‌ن هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كانی شه‌ڕ دووربوون، به‌ڵام سعوودیه سه‌ره‌تا بۆ مهره هه‌نگاوی نا و ئیماراتیش بۆ سه‌قته‌ری، بۆ ئه‌مه‌یش هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له نێوانیان هه‌بوو و به ئاگاداری هه‌واڵگری هه‌ردوو وڵات كار له‌سه‌ر ئامانجه هاوبه‌شه‌كه‌یان ده‌كرێت.
هێزه‌كانی سعوودیه و ئیمارات ده‌یان بازگه و بنكه‌ی سه‌ربازیان له ناوچه‌كه دروست كردووه و ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان سوڵتاننشینی عومان و یه‌مه‌نیان كۆنتڕۆڵ كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه سوڵتان قابووس پێوه‌ندی زۆر به‌تین و به‌هێزی له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه و زۆربه‌ی كاتیش گه‌نجانی ئه‌و هۆزانه له‌سه‌ر داوای سوڵتان قابووس به‌شێكیان ده‌برێنه عومان و وه‌ك سه‌رباز داده‌مه‌زرێنرێن، گرتنی ئه‌و ناوچانه به مانای ده‌ست و باڵكردنی سوڵتان قابووس داده‌نرێ و ئه‌میش له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا هیچ هه‌ڵوێستی نه‌بووه و دۆخه‌كه‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.