ئەفسەرێكی پێشمەرگە لە شارەدێی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر لەكاتی پاككردنەوەی چەكەكەی فیشەكێك بەری دەكەوێت و گیان لە دەست دەدات.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو 18ی ئایار، ئەفسەرێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە ماڵەكەیدا گیانی لە دەست داوە و بە گوێرەی قسەی شایەتحاڵەكانیش لەكاتی پاككردنەوەی چەكەكەیدا فیشەكێك بەری كەوتووە.
لەبارەی ڕووداوەكە هۆگر عەزیز گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر زانیارییەكانی پشتڕاستكردەوە و ڕای گەیاند، تا ئێستە ڕووداوەكە بە تەواوی ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام تیمەكانی لێكۆڵینەوە لەشوێنی ڕووداوەكەن و لێكۆڵینەوە دەكەن.
ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتریش بەهۆی پاككردنەوەی چەك لەماڵەكاندا فیشەك بەر ئەندامانی خێزانەكان كەوتبوو و ڕووداوی كوشتن و برینداربوونی لێ كەوتبووەوە.