به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك به هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و كارگێری پارێزگاری دهۆك، سبه‌ی هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی حهوتهمین كه‌رنه‌ڤاڵی پارێزگای دهۆك و تێدا كۆمه‌ڵێك چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیری و كولتووری و جۆراوجۆی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی حوزه‌یران، ئاواز عه‌بدوڵا به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان به هاوكاری هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و كارگێری پارێزگاری دهۆك هه‌ڵده‌ستین به ئه‌نجامدانی كه‌رنه‌ڤاڵی حه‌وته‌می پارێزگاری دهۆك.
زیاتر گوتی، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه رۆژانی 12 و 13ی حوزه‌یران له سه‌عات شه‌شی ئێواره له پاڕكی نه‌ورۆز كه ناسراوه به پاركی كۆنكرێتی به به‌شداری هه‌ر حه‌وت شارۆكه‌ی سنووری پارێزگای دهۆك به‌رێوه ده‌چێت، پاڕكه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری بازاڕی شاری دهۆك و شوێنێكی نزیك و گونجاوه و هه‌موو خه‌ڵكی دهۆك ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن.
"كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندی كوردستان و پارێزگای دهۆك به‌رێوه ده‌چێت، چه‌ندان چالاكی هونه‌ری، كولتووری و جۆراوجۆر ئاماده‌كراون و له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێن، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ش به مه‌به‌ستی پارێزگا بوونی دهۆكه" ئاواز وای گوت.
دهۆك پێش ساڵی 1800 گوند بوو، له ساڵی 1850 بووه‌ته شاره‌دیێ، هه‌روه‌ها له ساڵی 1973 بووته شارۆكه دواتر له رێكه‌وتی 27ی ئایاری ساڵی 1969 دامه‌زراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه 27ی ئایار ره‌مه‌زان بوو، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه دواخرا، ئێسته دهۆك له حه‌وت شارۆكه و 21 شاره‌دێ و زیاتر له 500 گوندی ئاوه‌دان پێكهاتووه.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری