كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 راگەیەنرا

:: PM:04:13:15/06/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان ئاشكرای دەكات، سبەی شەو وەڵامی تێبینی و پرسیارەكانی قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەدەینەوە و بەزووترین كات ئەنجامی تاقیكردنەوەكان ئاشكرا دەكەین.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی حوزەیران، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئاگەداری سەرجەم قوتابیان دەكەینەوە سبەی شەو سەعات نۆ و 30 دەقە كۆ دەبنەوە.

ڕوون كراوەتەوە، لیژنەی باڵای ئەزموونەكان بەرپرسن لە تەواوی بابەتەكانی تاقیكردنەوەكان لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و هەڵسەنگاندن و بەرچاوڕوونی پێویست لەسەر تاقیكردنەوەكان دەدەن.

باس لەوەش كراوە، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دەكرێت و لە ماوەیەكی زۆر نزیك ئەنجامی تاقیكردنەوەكان ڕادەگەیەنرێت.

ڕۆژی 26ـی ئایار تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆ و 12ـی ئامادەیی دەستی پێ‌ كرد و زیاتر لە 250 هەزار قوتابی بەشدارن لە تاقیكردنەوەكان و هەر تاقیكردنەوەیەك بە 26 گرووپ پرسیارەكانی دابەش كراون.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكان بەیەكەوە ئەنجام دەدرێت و قوتابیان تێبینییان لەسەر پرسیارەكان هەبوو بۆ ئەمساڵ.







وشە - رامیار جەواد