ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌نه‌ما ئاشكرایان كرد، كه ئاڵای وڵاته‌كه و سزا و گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه ده‌سه‌پێنێت، كه یاسا و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت كه‌شتییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
به‌رپرسێكی ده‌سه‌ڵاتی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی په‌نه‌ما بۆ ڕۆیته‌رز دووپاتی كرده‌وه، كه ئاڵای وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌ر كه‌شتییه‌ك ده‌هێننه خواره‌وه، ئه‌گه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی ڕێككه‌وتنی بازرگانی و ده‌ریایی پێشێل بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئاڵای په‌نه‌مامان له‌سه‌ر 60 كه‌شتی ئێران و سووری هێناوه‌ته خواره‌وه و له تۆماری كه‌شتییه‌كانی په‌نه‌ما ده‌رمان خستوون.
دوو سه‌رچاوه‌ی باڵا له
په‌نه‌ما بۆ ڕۆیته‌رز هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه سه‌رۆكی په‌نه‌ما خوان كارلۆس ڤاریلا گڵۆپی سه‌وزی بۆ هێزه‌كانی په‌نه‌ما هه‌ڵكردووه، به‌وهۆیه‌وه هێزه‌كانی ده‌ریایی 59 كه‌شتی ئێرانی و سووریا‌ن گه‌مارۆداوه و ناچاریان كردوون، كه ئاڵای په‌نه‌ما له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كان بهێننه خواره‌وه و چیتریش ئاڵای ئه‌و وڵاته هه‌ڵ نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ڕوونیان كرده‌وه، كه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌شتیانه خاوه‌ندارییان بۆ كۆمپانیاكانی سه به كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه و نه‌وت له ئێرانه‌وه بۆ سووریا ده‌گوێزنه‌وه، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌یش له ڕۆژانی ڕابردوو به‌ریتانیا كه‌شتی گریس1ی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، دوای ئه‌وه‌ی پڕ نه‌وت كرا بوو و به‌ره‌و سووریا له ڕێ دا بوو.