خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان خۆپێشاندانیان كرد

:: AM:11:46:16/07/2019 ‌
خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و تێیدا داوای وەستانی هاوردەی مریشکیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی تەمووز، خاوەن كێڵگە پەلەوەریییەكانی هەرێمی كوردستان گردبوونەویەكی ناڕەزاییان لە پێش پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا و داوایان کرد بۆ پاڵپشتی لە بەرهەمی خۆماڵی هاوردەی مریشک بوەستێندرێت.

نوێنەری کێڵگە پەلەوەرییەکان لە کۆنفرانسیکی میدیاییدا لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان رای گەیاند، ژمارەی پڕۆژەكانی بەرهمهێنانی پەلەوەر هەزار و 500 پڕۆژەیە و ساڵانە 105 ملیۆن مریشك بەرهەم دەهێنن.

ڕوونیان كردەوە، ئێستە 44 هەڵهێنەری گەورە هەیە و 23 سەربڕخانە بەرهەمی گۆشتی پەلەوەر هەیە و  ساڵانە 200 هەزار تۆن بەرهەم دەهێنن.

لە یاداشتەكەی  ئاراستەی پەرلەمانیان كرد تێیدا هاتبوو، بە ستانداردی جیهانی ساڵانە هەركەسێك 24 كیلۆ گۆشتی مریشكی پێویستە كەواتە هەرێمی كوردستان پێویستی بە 120 هەزار تۆنە ئێمە 200 هەزار تۆن بەرهەم دەهێنین كەواتە 80 هەزار تۆن زیاترمان بەرهەم هێناوە.

ئەوەیش ڕوونكراوەتەوە، زۆرێك لە پڕۆژەکان مۆڵەتیان هەیە و بەشێكی تر دروستكراوە و بەشێكی تریش داوای مۆڵەت دەكەن، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوو ئێمە بەردەوام بۆ هەر كیلۆیەك بڕی 500 دینار زیان دەكەین بۆیە پێویستە ڕێگری لە هێنانی بەرهەمی دەرەوە بكرێت.




وشە - رامیار جەواد