سه‌رجه‌م ڕێگاكانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به‌هۆى ڕووداوى ته‌قه‌كردن له چه‌ند كارمه‌ندێكى كونسوڵخانه‌ى توركیا گیران.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى تهمووز، له یه‌كێك له ڕێستۆرانتهكانى هه‌ولێر له ئه‌نجامى ته‌قه‌كردنێك دوو كارمه‌ندى كونسوڵخانه‌ى توركیا كوژران و یه‌كێكى تریش برینداربوو، به‌و هۆیه‌وه ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى هه‌ولێر ته‌واو ڕێگاكانى ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌یان داخست.
شایه‌تحاڵێك له بازگه‌ى سماقوڵى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، بازگه‌كانى سنوورى هه‌ولێر ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه هاتن و چوون له ته‌واوى ده‌وروبه‌رى شاره‌كه رابگیرێ.
به‌گوته‌ى شایه‌تحاڵه‌كه ئه‌وه له پێناو گرتنى تۆمه‌تبارانى ڕووداوى تهقهكردنهكهیه كه نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له ڕێستۆرانتێكى هه‌ولێر ڕووی دا و چه‌ند كارمه‌ندێكى كونسوڵخانه‌ى توركیا كوژران.
وەك دەنگۆ باس لەوە دەكرێت كە یەكێك لە كوژراوەكان جێگری كونسوڵی توركیایە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام هێشتا پشتڕاست نەكراوەتەوە.
"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندی بە چەندان بەرپرسی پۆلیسی هەولێر كرد، بەڵام وەڵامی پێوەندییەكەیان نەدایەوە.