له راگەیێنراوێک لە لایەن وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی دەستگیرکردنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە تورکیادا هاتووه، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستا داوا لایهنه پێوهندیدارهكان ڕادهسپێرێت، كه به زووترین كات كار لهسهر ئازادكردنی ئهو هاووڵاتییانه بكهن.
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
لە چەند رۆژی ڕابردوودا چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا، تووشی پەلاماردان و دەستدڕێژی بوونەوە بە هۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرن، دواتر دەستگیراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە.
ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فرۆکەخانەکان و ھۆلەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.
بۆیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو ڕووداوە، لایەنە پێوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپارد کە لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تا بە زووترین کات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان