سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی دەركرد

:: PM:01:28:01/08/2019 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات بۆ ئەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كار لەسەر پاراستنی گەشتیاران بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی ئاب، گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوەتەوە، لە دوایەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكی حكوومەت وەزارتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی و دەستەی ژینگەی ڕاسپارد كە كار لەسەر پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران بكەن.

باس لەوەش كراوە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دەستەی گەشتوگوزاری ڕاسپارد كە كار لەسەر ڕاسپاردەكەی ئەنجوومەن بكات و رێوشوێنی گونجاو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكان و شوێنەكانی گەشتیاری بگیرێتە بەر بۆ سەلامەتی گەشتیاران.

روون كراوەتەوە، دەستەی گەشتوگوزار داوای لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان دەكات پابەند بن و كاری مەیدانی بكەن و میكانیزم و رێوشوێنی پێویست بەكار بێنن و هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنەكان بكەن و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی هەنگاوەكان بكەن.

گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە ئەمساڵ پێشبینی دەكرێت زیاتر لە سێ‌ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.



وشە - رامیار جەواد