جێگری سه‌رۆكی توركیا دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌نكه‌ره سووره له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و گه‌ڕان به دوای نه‌وت و گاز، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له داهاتوویه‌كی نزیك كه‌شتییه‌كی تر ڕه‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی باكوری قوبڕس ده‌كات.
فوئاد ئۆكتای جێگری سه‌رۆكی توركیا دوای نوێژی جه‌ژن له مزگه‌وتی تشاملیجا كه گه‌وره‌ترین مزگه‌وته له توركیا دووپاتی كرده‌وه كه له داهاتوویه‌كی نزیك چواره‌م كه‌شتی ڕه‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌ناری باكوری قوبڕس ده‌كه‌ن، بۆ گه‌ڕان به دوای نه‌وت و گاز.
ڕه‌وانه‌كردنی چواره‌م كه‌شتی له‌لایه‌ن
توركیا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه له كاتێكدایه پێشتر كه‌شتییه‌كانی فاتح و یاوز و به‌ربه‌رۆس ڕۆیشتنه ئه‌و ناوچه‌یه و له‌وێ جێگیربوون و خه‌ریكی گه‌ڕانن به دوای نه‌وت و گاز، چواره‌م كه‌شتیش به ناوی ئۆروج ریس بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك بنێردرێته ئه‌و ناوچه‌یه.
چوونی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی توركیا بۆ سنووره‌كه ناكۆكی و نیگه‌رانی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه یه‌كێتیی ئه‌وروپا بڕیاری دا كه به بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت و هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته ڕابگرێت.
جیا له ئه‌وروپا هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و میسڕ و ئیسرائیلیش به توندی دژی چالاكییه‌كانی توركیان له ئاوه‌كانی قوبڕس و هۆشداری توندیشیان به ئه‌نكه‌ره داوه، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره سووره له‌سه‌ر هه‌نگاونان به‌و ئاراسته‌یه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌رگیز پاشه‌كشه ناكات و چوونی كه‌شتییه‌كانیش بۆ ئه‌و ناوچه‌یه له‌سه‌ر داوای كۆماری باكوری قوبڕس بووه، كه ئه‌و حكوومه‌ته‌یش له‌لایه‌ن وڵاتانی دنیاوه دانی پێدا نه‌نراوه.