سزای ڕاوكردنى چەند جۆرێكی ئاژەڵ لە كوردستان دیاری كرا

:: PM:12:22:23/08/2019 ‌
دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لیستێكی سەرپێچی بڵاو دەكاتەوە و بڕیار دەدات هەر كەسێك ئەو ئاژەڵانە لە سرووشتی كوردستان ڕاو بكات بە بڕێك پارە سزا دەدرێت، بە پێی لیستەكەیش لە 100 هەزارەوە تا 10 ملیۆن دیناری تێدایە.

دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه‌" ناردووه‌ ڕای گەیاندووە، هەر كەسێك پڵنگ ڕاو بكات 10 ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی بۆ دەكرێت و ورچی قاوەیی و ورچی ڕەشیش بەهەمانشێوە دەبێت.

زياتر هاتووه، ڕاوكردنی سمۆرە بڕی 100 هەزار و سیخور 200 هەزار و ڕێوی 300 هەزار و بەراز 500 هەزار دیناری سزای بۆ دیاری كراوە.

لیسی ئاژەڵەكان و بڕی سەرپێچییەكان له‌ خواره‌وه‌ به‌ ته‌واوى ڕوون كراوه‌ته‌وه‌:






وشە - محەمەد میران