ئه‌و وێنه‌یه كه ژوورێكی گرتووخانه‌یه و به ڕه‌نگی په‌مه‌یی بۆیاخ كراوه، ڤیدیۆ كلیپ نییه و ڕاستییه. به‌پێی بڕیارێكی نوێ، حكوومه‌تی سویسرا گرتووخانه‌كانی كردووه به‌و ڕه‌نگه.
به‌پێی توێژینه‌وه ده‌روونییه‌كان، ڕه‌نگی په‌مه‌یی، هێوركه‌ره‌وه‌ی گرژییه و كاتێك كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌نگه ڕادێت، فێر ده‌بێت هێمنی بپارێزێ، هه‌ر بۆیه په‌ێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی "ئۆدیتی سه‌نتڕاڵ" له ژووری ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌ڕانگێزن، له‌ناو گرتووخانه‌كانی سویسرا، به ڕه‌نگی په‌مه‌یی بۆیاخ كراون.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌گشتی ڕه‌نگ كاریگه‌ریی زۆری به‌سه‌ر مه‌زاجه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه ڕه‌نگی سوور ڕه‌نگه حه‌زی خواردن زیاد بكات، بۆیه زۆر جار له چێشتخانه‌كاندا ئه‌و ڕه‌نگه زاڵ ده‌كات، له به‌رانبه‌ردا ڕه‌نگی شین حه‌زی خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه.
ڕه‌نگی په‌مه‌یی كاڵ كه له ڕه‌نگی گوڵه‌باخ ده‌چێ، به ڕه‌نگی به‌خته‌وه‌ری و به‌زه‌یی ناسراوه، هه‌روه‌ها به ڕه‌نگی خانمانیش ده‌ناسرێ، ئه‌وه بۆیه زۆر جار له ژووری كچاندا ئه‌و ڕه‌نگه زاڵه.
به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی پسپۆڕان دیاری‌یان كردووه، گرتووخانه‌كانی سویسرا سوودیان له‌و ڕه‌نگه كردووه و هه‌ستیان به كاریگه‌رییه‌كه‌شی كردووه، به‌ڵام گیراوان سه‌ره‌تا وه‌ك سووكایه‌تی ته‌ماشایان كردووه، چونكه ڕه‌نگێكی ژنانه‌یه.