شەقامێكی سەرەكی هەولێر دادەخرێ‌

:: PM:05:53:07/09/2019 ‌


بەرێوەبەرایەتی شارەوانی شەشی هەولێر شەقامی 100 مەتری بەشێوەیەكی كاتی دادەخات.

ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئەیلوول، بەرێوبەرایەتی شارەوانی شەش ئاگاداریەكی بڵاو كردووەتەوە و ڕای گەیاندووە، هاتووچۆ لە شەقامی سەرەكی 100 مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا بۆ ماوەیەك ڕادەگیرێ‌.

شارەوانی ڕوونی كردووەتەوە كە داخستنی شەقامەكە بەهۆی نۆژەكردنەوەیە و هەروەها داوا دەكەن، هاووڵاتییان دوو سایدە لاوەكییەی تەنیشت نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا بەكار بێنن.


ئەوە دوابەدوای ئەوە دێت كە پێشتر لەسەر ڕاسپاردە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕیار درابوو كە هەرچی شەقام هەیە پێش هاتنی وەرزی بارانبارین چاك بكرێنەوە و لە ئێستەیشەوە ئامادەكارییەكان دەستی پێ كردووە.





وشە - زریان تەها