له سنووری پارێزگای دهۆك له ڕووداوێكی هاتوچۆدا حه‌وت ئۆتۆمبێڵ پێكیاندادا و ته‌نها زیان به ئۆتۆمبێڵه‌كان گه‌یشتووه.
ئازاد ته‌ها به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی دهۆك له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ڕاى گه‌یاندووه، كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئه‌یلوول، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوندێ ئێمینكێ حه‌وت ئۆتۆمبێڵ پێكیاندادا.
ئازاد ته‌ها ئاشكراى كردووه، كه ڕووداوه‌كه زیانی گیانی نه‌بووه و ته‌نها زیان به ئۆتۆمبێڵه‌كان گه‌یشتووه.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی دهۆك ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا كه هۆكاری ڕووداوه‌كه پابه‌ندنه‌بوون بووه به هێشتنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی نێوان ئۆتۆمبێڵه‌كان.