چاودێرانى سیاسى پێشبینى ده‌كه‌ن ئه‌و هێرشانه‌ى له ئه‌لبوكه‌مال ده‌كرێنه سه‌ر میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران و ئیسرائیلى تێدا تۆمه‌تبار ده‌كرێت له‌ماوه‌ى داهاتوودا دووباره ببنه‌وه، چونكه ئێران ئه‌لبوكه‌مال به تاكه پێگه‌ى خۆى له سووریا ده‌زانێت و به نیازه گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازى له‌و ناوچه‌یه بکاتەوە.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له گرنگى شارۆكه‌ى ئه‌لبوكه‌مال ده‌كات بۆ سووریا و هه‌وڵ ده‌دات گرنگى ئه‌و شارۆكه‌یه بۆ ئێران روون بكاته‌وه، چونكه له ماوه‌ى رابردوودا دوو جار له‌لایه‌ن هێزێكى نادیاره‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر شارۆكه‌كه و چه‌ندان چه‌كدارى سه‌ر به ئێرانى تێدا كوژراوه.
ئه‌لبوكه‌مال شارۆكه‌یه‌كى رۆژهه‌ڵاتى سووریایه و نزیك له سنووره‌كانى عێراقه، دواى ده‌ركردنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌م ناوچه‌یه، هێزێكى زۆرى ئێرانی لێ جێگیر كراون، هاوكات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سه‌ر به ئێرانیش هێزێكى رژێمى سووریا له ناوچه‌كه جێگیرن، به‌ڵام رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كه‌ى ئه‌سه‌د رواڵه‌تییه و له راستیدا هێزه‌كانى ئێران شارۆچكه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا دووجار هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئه‌لبوكه‌مال، دووه‌م جاریان كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو بوو، كه باس له‌وه كرا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سعوودیه‌یش به‌شدارییان له هێرشه‌كه كردووه. له هه‌ردوو هێرشیش ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانى سه‌ر به ئێران كوژران و بریندار بوون.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، هێرشى دووه‌مى سه‌ر ئه‌لبوكه‌مال چه‌ند رۆژێك دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بنیامین ناتەنیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بووه بۆ مۆسكۆ، كه چه‌ندان به‌رپرسى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى یاوه‌رى بوون.
پێشتر به‌رپرسانى رووسیا ئاشكرایان كردبوو، ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا هۆشدارى داوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌وه‌ى چیتر هێزه‌كانى ئه‌سه‌د نه‌كاته ئامانجى فڕۆكه‌كانى، ئه‌گینا هێزه‌كانى رووسیا له سووریا به‌رپه‌رچى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌یشیان كردبوو، رووسیا دووجار رێگرى له ئیسرائیل كردووه هێرش بكاته سه‌ر رژێمى ئه‌سه‌د، ئیسرائیل ئامانجییه‌تى هێزه‌كانى ئێران له سووریا دوور بخاته‌وه، چونكه به مه‌ترسییه‌كى سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى خۆى ده‌زانێ، بۆیه چاودێران ده‌ڵێن یه‌كێك له ئامانجه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ رووسیا ئه‌وه بووه، مۆسكۆ زیاتر ده‌ستى ئیسرائیل واڵا بكات تا بتوانێ رووبه‌ڕووى ئه‌م مه‌ترسییه ببێته‌وه.
لێدانى هێزه‌كانى ئێرانیش له ئه‌لبوكه‌مال وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى ره‌زامه‌ندى مۆسكۆ ده‌خوێنرێته‌وه، بۆ ئیسرائیل تا له ناوچه‌كانى دوور له دیمه‌شقى پایته‌خت له هێزه‌كانى ئێران بدات.
عه‌ره‌بى جه‌دید ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، مۆسكۆ ته‌نیا رێگریى له ئیسرائیل نه‌كردووه كه هێرش نه‌كاته سه‌ر دیمه‌شق و ئه‌و ناوچه گرنگانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د دان، به‌ڵكو له‌به‌رانبه‌ریشدا رێى به ئێران و میلیشیاكانى نه‌داوه، له هه‌مان ناوچه جێگیربن، رۆژنامه‌كه له‌م بڕگه‌یه‌دا پشتى به‌و زانیارییانه به‌ستووه، كه له میدیاكانى ئیسرائیل بڵاوكراونه‌ته‌وه.
لێره‌دا گرنگى ئه‌لبوكه‌مال بۆ ئێران ده‌رده‌كه‌وێت، واته خاڵى سه‌ره‌كى ئاماده‌یى ئێران ده‌بێت له سووریا، جگه له‌مه‌یش ئه‌لبوكه‌مال خاڵێكى ستراتیژییه بۆ ئێران، چونكه رێگه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى ئێرانه به دیمه‌شق و ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست.
ئه‌وه‌ى وایكردووه مه‌ترسى ئه‌لبوكه‌مال به به‌رچاوى ئیسرائیله‌وه گه‌وره‌تر بێت، ئه‌وه‌یه ئێران به‌نیازه كۆمه‌ڵگایه‌كى سه‌ربازى له‌شاره‌كه دروست بكات به ناوى "كۆمه‌ڵگاى ئیمام عه‌لى" رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ "زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌وڵێك بۆ دروستكردنى بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى هه‌یه به‌ناوى كۆمه‌ڵگاى ئیمام عه‌لى، گوایه سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌ده، به‌ڵام سه‌ر به ئێرانە، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوویشدا هه‌ر ئه‌و بنكه‌یه بوو كرایه ئامانجى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل".
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن، چه‌ند جاره بەئامانج گرتنی ئه‌لبوكه‌مال بۆ ئه‌وه ده‌گەڕێته‌وه رێگریى له ئێران بكرێت پرۆژه‌كه‌ى جێبه‌جێ بکات و میلیشیاكانى له حاڵه‌تێكى ناسه‌قامگیرى دابنێت، چونكه به هێرشه‌كان ناتوانێ پێگه سه‌ربازییه‌كانى خۆى به‌هێز بكات و له بیابانى ناوچه‌كه هه‌ژموونى خۆى فراوان بكات، هه‌روه‌ها رێگه‌ى گه‌یاندنى هاوكارى له‌نێوان ئێران و رژێمى سووریا و حه‌شدى شه‌عبى ده‌پچڕێت.
سه‌باره‌ت به‌وه كامه هێزى سه‌ر به ئێران له‌و ناوچه‌یه‌ن، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ له‌پاڵ هێزى سوپاى پاسداران حزبوڵا و بزووتنه‌وه‌ى ئه‌بدال له‌وێ جێگیر كراون، كه بزووتنه‌وه‌یه‌كى عێراقى پاكستانییه وسه‌ر به ئێرانه، جگه له‌مه‌یش میلیشیاى حه‌یده‌رییه‌كان و فاتمییه‌كان و نوجه‌با له‌وێن.
له كۆتایى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ هه‌ندێك زانیارى كراوه، كه پێشتر له تۆڕی "عه‌ین فورات" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و تۆڕه سوورییه گوتوویه‌تى ئێران 13 پێگه‌ى له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌لبوكه‌مال هه‌یه و بۆ ئه‌مه‌یش چه‌ندان به‌ڵگه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌ر ئه‌و گرژییانه‌ى له‌سه‌ر سنوور دروست بووه، وایكردووه عێراق یه‌كێك له ده‌روازه هه‌ره گرنگه‌كانى له‌گه‌ڵ سووریا بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ندان جار به فه‌رمى واده‌ى كردنه‌وه‌ى راگه‌یاندراوه، به‌ڵام دواتر به‌هۆى گرژییه‌كانه‌وه دواخراوه.