قایمقامی سەپێنراوی كەركووك دەستبەسەر كرا

:: PM:07:04:22/09/2019 ‌
بەگوێرەی قسەی سەرچاوەیەكی تەناهیی لە كەركووك ئەمڕۆ یەكشەم 22ی ئەیلوول، قایمقامی سەپێنراوی كەركووك دەستبەسەر كراوە.

دەستبەسەركردنی فەلاح خەلیل قایمقامی سەپێنراوی كەركووك كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە پۆستەكەی وەرگرتووە لەسەر سكاڵایەكی بەڕێوبەرایەتی وەرزش و لاوانی كەركووك بووە.

سەرچاوەكە بۆ "وشە" گوتی، لە گەڕەكی تسعینی شاری كەركووك لە دوای شازدەی ئۆكتۆبەرەوە، ژمارەیەك خانوو لەسەر زەوی وەزارەتی وەرزش و لاوان درووستكراوە، دوای ئاگاداركردنەوەی قایمقامی كەركووك بە لادانی زیادەڕۆكان، بەڵام ناوبراو ئەو ئەركەی ئەنجام نەداوە و لەبەرانبەردا بەڕێوەبەرایەتییەكە سكاڵای لەسەر تۆماركردووە و بەفەرمانی دادوەر دەستبەسەركراوە.

كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی داگیركرا و كورد لەو شارە لە پۆستە حكومییەكاندا لادران، لەو چوارچێوەیەشدا قایمقام كرا بە كەسێكی توركمان.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم