ئاڵۆزییه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى ڕۆژئاواى كوردستان، به‌ته‌واوى ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه جیا له هه‌وڵى داگیركارى توركیا بۆ ڕۆژئاوا، به‌شێك له سیاسه‌ته‌كانى په‌كه‌كه‌یش هۆكار بووه و ئه‌وان بوونه‌ته بیانوویه‌ك تا ئه‌و داگیركارییه له‌و سنووره ڕوو بدات.
" سه‌رۆك بارزانى پێى گوتین له ڕۆژئاوا ته‌نیا یه‌كگرتوو بن، چیتان ده‌وێ بیخه‌نه ئه‌ستۆى من"
هه‌فته‌ى ڕابردوو توركیا ئۆپراسیۆنى بۆ داگیركردنى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ست پێ كرد، هه‌موو كورد به یه‌كهه‌ڵوێستى پشتگیری‌یان له ڕۆژئاوا كرد تا ئه‌و ئاسته‌ى به‌ته‌واوى وڵاتانى دنیا هێنرانه سه‌ر هێڵ بۆ ڕاگرتنى ئه‌و هێرشانه. به‌شێك له چاودێرانى سیاسیی پێیان وایه، سیاسه‌تى په‌كه‌كه بووه هۆى ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ى له ڕۆژئاواى كوردستان ڕوویان دا، چونكه ئه‌وان هیچ كاتێك نه‌یانویستووه یه‌كێتیى كوردان بپارێزن، ته‌نانه‌ت پابه‌ند نه‌بوون به چه‌ند هه‌وڵێكى ڕابردووى سه‌رۆك بارزانى بۆ یه‌كخستنى هێزه كوردییه‌كانى ڕۆژئاوا.
له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا سه‌رۆك بارزانى چه‌ندان جار هه‌وڵى داوه سیاسه‌تى په‌كه‌كه له ڕۆژئاواى كوردستان ڕاست بكاته‌وه، به‌جۆرێك لایه‌نى كه‌م یه‌كڕیزى له نێوان هێزه كوردییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان به‌رپا بێت، به‌ڵام په‌كه‌كه نه‌هاتووه‌ته ژێر ئه‌و ڕێنوێنییانه تا ئه‌و كاته‌ى دۆخى ڕۆژئاواى كوردستانى به‌مڕۆ گه‌یاند.
نوورى بریمۆ نوێنه‌رى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌یه‌ده هۆكارێكى سه‌ره‌كى ئه‌و دۆخه‌یه كه له ڕۆژئاواى كوردستان ڕوو ده‌دات و نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌كى باش سیاسه‌ت بكات.
بریمۆ بۆ "وشه" گوتى، ئێسته‌یش په‌یه‌ده كارێكى هه‌ڵه‌ى كرد كه سوپاى سووریاى هێنایه‌وه ئه‌و سنووره، چونكه ئه‌وان عه‌شایه‌ریان له‌گه‌ڵه و له داهاتوو تۆڵه‌ى خۆیان له كورد ده‌كه‌نه‌وه. دووپاتی ده‌كاته‌وه "ئه‌گه‌ر له ڕابردوو یه‌كگرتوویى له نێوان هێزه سیاسییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان هه‌بووایه، ئێسته دۆخه‌كه به‌مه نه‌ده‌گه‌یشت و كورد باشتر ئامانجه‌كانى خۆى ده‌پێكا".
بریمۆ باسى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات له ڕابردوو بۆ یه‌كخستنى هێزه كوردییه‌كانى ڕۆژئاوا و ده‌ڵێت، "سه‌رۆك بارزانى پێشتر سه‌رپه‌رشتى سێ ڕێككه‌وتنى كرد و چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى كرد، ته‌نانه‌ت گوتى له ڕۆژئاوا ته‌نیا یه‌كگرتوو بن، چیتان ده‌وێ بیخه‌نه ئه‌ستۆى من، به‌ڵام په‌یه‌ده له خۆبایی بوو".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده خۆى ڕاده‌ستى هه‌ولێر بكردایه، له دیمه‌شق باشتر بوو، چونكه هه‌ولێر خیانه‌ت له كه‌س ناكات، به‌ڵام گره‌نتى بۆ دیمه‌شق نییه. به‌گوته‌ی بریمۆ "ده‌یان جار سه‌رۆك بارزانى پێى گوتووین كێشه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێ نه‌ك شه‌ڕ".
داوایش ده‌كات چیتر په‌كه‌كه شه‌ڕى قه‌ندیل نه‌هێنێته ناو شاره‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان، چونكه ئه‌و شه‌ڕه مێژووییه له نێوان توركیا و په‌كه‌كه له‌وێ بیكه‌ن.
هاوكات فازڵ به‌شاره‌تى كادرى پێشكه‌وتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێى وایه، سیاسه‌تى تاكڕه‌وانه‌ى په‌كه‌كه واى كرد ڕۆژئاواى كوردستان به‌و دۆخه بگات.
به‌شاره‌تى بۆ "وشه" گوتى، پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنوێنییه‌كانى سه‌رۆك بارزانى له ڕابردوو ئه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تى كه ئێسته له ڕۆژئاواى كوردستان هه‌یه. ئاماژه‌ى دا، "ئێسته باشترین چاره‌سه‌ر یه‌كڕیزى و یه‌كده‌نگییه، با ئه‌وه واز لێ بینین كه سیاسه‌تى په‌كه‌كه هه‌ڵه بووه و به‌ره‌و ئه‌و دۆخه چووه كه ڕۆژئاواى گیرۆده كردووه".
لاى خۆیه‌وه مه‌حموود عوسمان سیاسه‌توانی ناسراوی كورد، بۆ "وشه" گوتى، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانى ڕۆژئاوا پابه‌ند بوونایه به ڕێنوێنییه‌كانى بارزانى كه له ڕابردوو دوو كۆبوونه‌وه‌ى پێ كردن له دهۆك و هه‌ولێر، به‌دڵنیاییه‌وه بارودۆخى ڕۆژئاوا باشتر ده‌بوو.
زیاتر گوتى، "په‌كه‌كه نه‌یتوانى ددان به ڕێككه‌وتنه‌كاندا بنێت و ئێسته ئه‌وه ڕووى دا، هه‌رچه‌نده به‌شێكى سه‌ره‌كى ئه‌و دۆخه‌ى ڕۆژئاوا پێوه‌ندى به بارودۆخى ناوچه‌كه‌وه هه‌یه. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه به ڕێككه‌وتنى كورد له ڕۆژئاوا دۆخه‌كه باشتر ده‌بوو".