یەکیتی رێگری لە پرسەی دوو سەرکردەکەی پەکەکە لە سلێمانی دەکات

:: AM:11:17:23/10/2019 ‌
هێزەكانی ئاسایشی یەكێتی شەوی ڕابردوو تەرمی دوو سەركردەكەی كەجەكە دەبەنە شارۆكەی ڕانیە بۆ ئەوەی هیچ رێوڕەسمێکیان بۆ ئەنجام نەدرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەم 23ـی تشرینی یەكەم، میدیاکانی نزیک لە پەكەكە ئاشكرایان كردووە، بڕیار بوو ئەمڕۆ تەرمی هەردوو شەهید دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد، بە رێوڕەسمێكی بە شكۆ بۆ بەخاكسپاردن لە پزیشكی دادی سلێمانییەوە ببرێنە قەندیل، بەڵام شەوی ڕابردوو ئاسایش بە نهێنی تەرمەكانی بردووەتە ڕانیە.

باس لەوە كراوە، ئاسایش بەبێ پرس و بەدزییەوە تەرمەكانی بردووە بۆ ئەوەی رێوڕەسمیان بۆ نەكرێت، بەڵام ئەمڕۆ رێوڕەسمێك لە كۆمەڵگەی تاسڵووجە بەڕێوە برا و دواتر بە كاروانێك هاووڵاتییان بەرەو قەندیل بەڕێكەوتوون.

كە 15ی ئەو مانگە و لەڕێی فڕۆكەوە لە ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی شەهید كران
بڕیارە ئەمڕۆ هاووڵاتییانی ڕانیە كۆببنەوە و بەرەو بناری قەندیل بەڕێ بكەون و تەرمی هەردوو شەهید بەخاك بسپێرن، كە 15ی ئەو مانگە و لەڕێی فڕۆكەوە لە ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی شەهید كران.

دوێنێ‌ هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی ئاشكرایان كرد كە ئەو هێرشەی ئەزمەڕ لە 15ـی تشرینی یەكەم ئەنجام درا، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی بووە و دوو سەركردەی پەكەكەی كردووەتە ئامانج و كەجەكەش ئاشكرای كرد بەهۆی چەند سیخوڕێك ئەو كەسانە كوژراون.



وشە - رامیار جەواد