نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵبوون له چین ئاشكرای كرد، ژنێكی ته‌مه‌ن 67 ساڵ توانی منداڵێك به له‌دایكبوونی سروشتی بهێنێته دنیاوه، به‌مه‌ش به به‌ته‌مه‌نترین دایكی چین ناسرا.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كرده‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی زوزوانگی تایبه‌ت به ژنان و منداڵبوون له چین ئاشكرای كرد، ڕۆژی هه‌ینی ژنێك له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به له‌دایكبوونی سروشتی منداڵێكی كچی به سه‌لامه‌تی هێناوه‌ته دنیاوه.
ئاسمان ئه‌م ڕزقی به‌م منداڵه پێ به‌خشین، ئێمه‌ش ناومان لێ نا "تیانشی" كه له زمانی چینی‌دا به مانای ڕزقی ئاسمان دێت
ئه‌م ژنه به به‌ته‌مه‌نترین دایكی چین ناسرا، مێرده‌كه‌ی ته‌مه‌نی 68 ساڵه، له‌م باره‌یه‌وه به میدیاكانی گوتووه، ئاسمان ئه‌م ڕزقی به‌م منداڵه پێ به‌خشین، ئێمه‌ش ناومان لێ نا "تیانشی" كه له زمانی چینی‌دا به مانای ڕزقی ئاسمان دێت.
ئه‌و ژنه پێشتر دوو منداڵی هه‌بووه، یه‌كێكیان ساڵی 1977 له‌دایك بووه، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا به‌هۆی ڕێكخستنی ئاماری هاووڵاتییان داوایان لێ كراوه، هه‌موو خێزانێك یه‌ك منداڵ زیاتر نه‌خه‌نه‌وه، دواتر له ساڵی 2016 به‌هۆی گۆڕانكاریی له یاساكان توانییان منداڵی دووه‌م بخه‌نه‌وه.
شایانی باسه، ئه‌م حاڵه‌ته یه‌كه‌م جار نییه له چین ڕوو ده‌دات، پێشتریش ژنێكی هیندی له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا توانی دووانه‌یه‌كی ببێت، به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ مێرده 82 ساڵاناكه‌ی به ڕێگه‌ی ده‌ره‌كی و وه‌رگرتنی هێلكه‌دانی خۆبه‌خش توانییان منداڵ بخه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژنه چینییه‌كه ته‌واو سروشتی بوو.