كۆبوونەوەیەك لەسەرۆكایەتی هەرێم بەڕێوە دەچێت

:: PM:02:24:03/11/2019 ‌

سەرۆكی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان كۆ دەبنەوە بەمەبەستی تاوتوێكردنی ئەو بارودۆخەی لە عێراق  رووی داوە و پرسی هەمواری دەستووریش یەكێكە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوە.  

ئەمڕۆ یەكشەم سێی تشرینی دووەم، ئایدن مەعرووف سەرۆكی بەرەكی توركمانی لە لێدوانێكی بۆ"وشە" رای گەیاند، بڕیارە لە ڕۆژی سێشەم سەرۆكی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی باشووری كودرستان كۆ ببێتەوە.

یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كان ڕه‌نگه‌ پرسی ده‌ستوور بێت

ئایدن مەعرووف گوتی، چاوەڕوان دەكرێت لەسەر ئەو بارودۆخەی هاتووەتە پێش و پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.

كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان درێژكراوەی كۆبوونەوەی رابردووە كە سەرۆكی هەرێم لەگەڵ لایەنەكان ئەنجامی دەدا، دواتر ئەنجوومەنێك پێكهێنرا بۆ چاودێریكردنی كارەكانی حكوومەتی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی بەغدا.

لەسەر ئەوەی كۆبوونەوەكە گفتۆگۆ دەكات لەسەر پرسی هەمواری دەستوور ئایدن مەعرووف ئەوەی خستەڕوو، چاوەڕوان دەكرێت ئەوە یەكێك بێت لە باسەكان كۆبوونەوە. 



وشە - زریان تەها