حكوومەت پڕۆژە یاسای چاكسازی ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكات

:: AM:11:31:10/11/2019 ‌
بڕیارە لە ماوەی چەند سەعاتی داهاتوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژە یاسای چاكسازیی مووچە ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان بكات و پەرلەمانتارێكیش ئاشكرای دەكات، گوزەرانی فەرمانبەران باشتر دەبێت.

گوزەرانی فەرمانبەرانیش باشتر دەكات
ئەمڕۆ یەكشەم 10ـی تشرینی دووەم، محەمەد سەعدەدین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەناردنی پڕۆژە یاسای مووچە بۆ پەرلەمانی كوردستان و پەسەندكردنی، بارگرانییەكی زۆر لەسەر حكوومەت كەم دەكاتەوە و گوزەرانی فەرمانبەرانیش باشتر دەكات.

ئەو پەرلەمانتارە گوتی، لە پڕۆژە یاساكە پارەیەكی زۆر بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە، ئەو لیستانەی لە دوای ساڵی 1991 هەبوو بۆ ئەو كەسانەی مووچەیان پێ دەدرا وەك كەسانێك خەباتیان كردووە، ڕێك دەخرێتەوە و شێوەی مووچە باشتر دەبێت.

باسی لەوەش كرد، ئەگەر پڕۆژەكە بۆ پەرلەمان بگەڕێندرێتەوە، ئەوا بێگومان دوای پەسەندكردنی ڕۆڵێكی باشی دەبێت لە چاكسازیكردن لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی ئەو پڕۆژەیە لەلایەن حكوومەت ئاراستەی پەرلەمان بكرێت.

پڕۆژە یاسای چاكسازی ساڵی ڕابردوو لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند كرا، بەڵام دوای گوشاری شەقام لەسەر زۆری مووچەی پلەباڵاكان جارێكی تر پڕۆژەكە بۆ پەرلەمان گەڕێنرایەوە.



وشە - رامیار جەواد