به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو دوو بوومه‌له‌رزه له‌سه‌ر یه‌ك سنووری نێوان عێراق و ئێران له ناوچه‌كانی شارۆكه‌ی خانه‌قین هه‌ژاند، به‌ڵام گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه هێنده به‌هێز نه‌بووه تا زیانی لێ بكه‌وێته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ خه‌ڵكی هه‌ستیان پێ كردووه و ئه‌وانه‌ی بێداربوونه‌ته‌وه، ترسی زۆریان لێ نیشتووه.
ڕوانگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه دوو
بوومه‌له‌رزه له وێستگه‌كانی چاودێریكردن و تۆماركردن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له خانه‌قین تۆمار كراوه.
ئاماژه‌ی داوه، بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م گوڕه‌كه‌ی 3.2 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه و سه‌عات چوار و 23 خوله‌ك و 51 چركه له ناوچه‌ی سۆمار ڕووی داوه و چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌یش به دووری 33 كیلۆمه‌تر له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆكه‌ی خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگای دیاله بووه.
گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كان هێنده به‌هێز نه‌بووه و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه
بوومه‌له‌رزه‌ی دووه‌م، نزیكه‌ی 15 خوله‌ك دوای یه‌كه‌م ڕووی داوه و به دیاریكراوی له سه‌عات چوار و 35 خوله‌ك و 53 چركه تۆمار كراوه و چه‌قه‌كه‌یشی 34 كیلۆمه‌تر باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی خانه‌قین بووه و گوڕه‌كه‌یشی ته‌نیا 3.1 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه.
جێی باسه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو سنووره‌كانی نێوان عێراق و ئێران به به‌رده‌وامی بوومه‌له‌رزه‌ی لێ ڕوو ده‌دات و ساڵی 2018یش بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی كاولكار له ناوچه‌كانی قه‌سری شیرین و كرمانشان و هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان ڕووی دا، به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره‌بوون.