دوای ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له ئێران به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان له وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی سه‌ره‌ی زۆر درێژ بووه‌وه، خه‌ڵكی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و حكوومه‌تیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕێوشوێن ده‌گرێته‌به‌ر.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی
ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه نرخی هه‌ر لیترێك به نزینی نۆرمال بۆ 15 هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه كه ده‌كاته 12.7 سه‌نتی دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر نرخی به‌نزین كه‌متر له 10 هه‌زار تمه‌ن بوو.
حكوومه‌ت بۆ ڕێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی به‌نزین ئاشكرای كرد، بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت مانگانه بڕی 60 لیتر به‌نزین دابه‌ش ده‌كرێ، به نرخێكی كه‌م و ئه‌وانه‌ی له‌و بڕه زیاتریان پێویسته به نرخێكی به‌رزتر به‌نزینیان پێ ده‌درێت.
حكوومه‌ت بۆ ده‌سكه‌وتنی پاره‌ی زیاتر و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دراوی یه‌ده‌گ نرخی به‌نزینی به‌رز كردووه‌ته‌وه
هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به گوێره‌ی شاره‌زایانی ئابووری بۆ سیاسه‌تی ئابووری خودی حكوومه‌تی تاران ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ڕێژه‌ی دراوی یه‌ده‌گ و سیوله له بانكی ناوه‌ندی و بانكه‌كانی ئێران كه‌می كردووه، به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، ده‌یه‌وێ پاره له ماڵه‌كان بهێنێته ده‌ره‌وه و یه‌ده‌گی دراوی پێ به‌رز بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش به توندی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ ده‌سكه‌وتنی زیاتری دراوی یه‌ده‌گ، ئه‌گه‌ری زۆره له داهاتوویه‌كی نزیك تاران نرخی سیسته‌می هاتوچۆی گشتی و كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نیش به‌رز بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه خه‌ڵكی ئێران له دۆخێكی قورسی ئابووریدان و دوای سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته تمه‌نی ئێرانی نرخی ڕوو له دابه‌زین و هه‌ره‌سه و ئه‌مه‌یش زیانی زۆری به خه‌ڵك گه‌یاندووه.