به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی توركیا، بۆ بودجه‌ی ئه‌مساڵ كورتهێنانی زۆر زیاتر بووه له‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی توركیا خه‌مڵاندنی بۆ كراوه، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئابووری وڵاته‌كه به‌ره‌و هه‌ره‌سی زیاتر ده‌ڕوات، نیگه‌رانی له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته دروست كردووه.
وه‌زاره‌تی دارایی توركیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، كورتهێنان له بودجه‌ی ئه‌مساڵ به گوێره‌ی یاسای بودجه به 100.7 ملیار لیره مه‌زه‌نده كراوه، به‌ڵام له 10 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بڕی كورتهێنان له‌و ڕێژه‌یه زیاتر بووه و 8.1 ملیاری تر كورتهێنان دروست بووه، ئه‌مه‌یش بارگرانی زۆر بۆ بودجه‌ی ساڵی 2020 دروست ده‌كات.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كورتهێنان له بودجه‌ی ئه‌مساڵ له كاتێكدایه كه كورتهێنانی بودجه‌ی 2018یش 62.1 ملیار دۆلاری كه‌وتبووه نێو بودجه‌ی ساڵی 2019، تا حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی بدات و كورتهێنان به ته‌واوی كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌نكه‌ر نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی ئه‌و بڕه كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵكوو زۆر زیاتریش بووه.
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان توركیای به‌ره‌و هه‌ره‌س و وێرانبوونی ئابووری وڵاته‌كه بردووه
پسپۆران پێشبینی ده‌كه‌ن، تا كۆتایی ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی توركیا بۆ 125 ملیار لیره به‌رز ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه خه‌مڵاندن ته‌نیا بۆ 100.7 ملیار لیره له بودجه كراوه و ڕێوشوێن بۆ چۆنیه‌تی ده‌سته‌به‌ركردن و پڕكردنه‌وه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر.
داته‌پینی ئابووری توركیا به هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و سیاسه‌ته‌كانی له ناوچه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌ره‌سه ئابوورییه‌یه و به گشتی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌یش به ڕێژه‌ی 3% ڕووی دابه‌زین كردووه، هاوكات ڕۆیشتنی كۆمپانیا بازرگانی و ئابوورییه‌كان له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی 20.73% ڕووی له زیادبوون كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ متمانه‌یه‌كیان به ئابووری وڵاته‌كه نه‌ماوه.