ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

:: PM:02:07:17/11/2019 ‌

 

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا هەواڵێکی میدیاکان بەدرۆ دەخاتەوە و رای دەگەیەنێت، رێکاری یاسایی بەرانبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینە بەر.
سەر لەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینە بەر

ئەمڕۆ یەکشەم 17ی تشرینی دووەم، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رای گەیاندووە، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابوویەوە و بە شێوەیەکی ناڕەوا، ناوی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بەداخەوە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش بە شێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە.

دووپات کراوەتەوە، ئێمە لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینە بەر.

 



وشە - هیدایه‌ت جان